مه‌کته‌بى ئامار وهه‌ڵبژاردنه‌کانى سۆسیالیست پشتگیرى بڕیاره‌که‌ى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم ده‌کات

8/18/2017 7:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌نیوز







مه‌کته‌بى ئامار و  هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکرتى کوردستان له‌راگه‌نراوێکدا  پشگیرى خۆى بۆ بڕیارى  کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌رده‌برێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم وهه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات له‌کاتى دیاریکراوى خۆیدا ، ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

مه‌کته‌بى ئامار و  هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکرتى کوردستان
پشتگیرى له‌ بڕیارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.

جه‌ماوه‌ ر‌ى کوردستان 

وه‌ک ڕوون  ئاشکرایه‌ هه‌رێمى کوردستان به‌قۆناغێکى هه‌ستیار و چاره‌نوس سازدا تێده‌په‌ڕێت .له‌م نێوه‌نده‌شدا کورد ده‌رفه‌ت و  هه‌لێکى گونجاوى  بۆ ڕخه‌ساوه‌ تاوه‌کو بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسى خۆى بدات ،دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌روارى  (6-7-2017) هێزوولایه‌نه‌سیاسیه‌کان  یه‌ک ده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى گشتپرسى وهه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دیارى کردنى کاته‌که‌ى ،  کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان  ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که‌ له‌ به‌روارى (25-9-2017) کشتپرسى ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکى  هه‌رێمى کوردستان  له‌به‌روارى (1-11-2017) ئه‌نجام بدرێت ، مه‌کته‌بى ئامار و هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشتگیرى له‌  بڕیارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات ،بۆیه‌ به‌ گرنگ و پێویستى ده‌زانین گشتپرسى  له‌کاتى دیارى کراوى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت بوئه‌وه‌ى گه‌لى کوردستان بڕیارله‌ چاره‌نوسى خۆى بدات  ،هه‌روه‌ها جه‌خته‌ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ کاتى دیارى کراوى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت .


مه‌کته‌بى ئامارو هه‌ڵبژاردنه‌کانى 
حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان


زۆرترین خوێندراو