4
7 فیلمى په‌نابه‌رانێکى کورد له‌ فیستیڤاڵى فایمى له‌نده‌ن نمایش ده‌کرێت
11/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







فیلمى په‌نابه‌رانێکى کورد له‌ فیستیڤاڵى فایمى له‌نده‌ن نمایش ده‌کرێت، ڕه‌نگه‌ په‌نابه‌ره‌که‌ نه‌توانێت ئاماده‌ى فیستڤاڵه‌که‌ ببێت  .

به‌هرۆزى بوچانى، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌یه‌ که‌ له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا به‌ندکراوه‌ و به‌م دوایانه‌ فیلمێکى دۆکومێنتارى له‌باره‌ى خراپى ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ به‌نهێنى به‌رهه‌م هێنا. 

به‌پێى زانیاریه‌کانى ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندنت ، ئه‌و فلیمه‌ى بوچانى پاڵێوراوه‌ بۆ نمایشکردن له‌ فستیڤاڵى فیلمى له‌نده‌ن که‌ بڕیاره‌ له‌ 8 و 9 ى مانگى داهاتوودا له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت. 
به‌ڵام پێناچێت به‌هرۆز بتوانێت ئاماده‌ى بینیى فیلمه‌ى ببێت که‌ به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێکى  به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى سه‌رجه‌م کاره‌کانى ته‌واوکراوه‌ چونکه‌ پێشتریش ئه‌و کاره‌ له‌ ئوسترالیا نمایش کراو ڕێگه‌ به‌ به‌هرۆز نه‌درا ئاماده‌ى نمایشه‌که‌ى ببێت.

هۆکارى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى پێدانى ڤیزا به‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ که‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵکى پارێزگاى ئیلامى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشتر ویستوێتى به‌ قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکات به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ڕێوشوێنه‌ تونده‌کانى ئه‌و ووڵاته‌دا له‌به‌رامبه‌ر کۆچبه‌رانى نایاسایدا له‌گه‌ڵ سه‌دان کۆچبه‌رى تردا ده‌ستگیرکراوه‌ و ڕه‌وانه‌ى که‌مپه‌کانى په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینا کراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێنادرێت داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا بکه‌ن. 

له‌ نامه‌یه‌کیشیدا داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانى حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌کات ڕێگه‌ى پێبدرێت نمایشى فیلمه‌که‌ى له‌ له‌نده‌ن ببینێت و ڤیزاى ئه‌و ووڵاته‌ى پێبدرێت که‌ وه‌ک خۆى ده‌ڵێت ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ به‌ندکراوه‌ به‌بێ هیچ تاوانێکى ئه‌نجامدابێت. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group