4
7 نێچیرڤان بارزانى و کونسوڵى نوێى ئه‌ڵمانیا، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌رلین دووپات ده‌که‌نه‌وه‌
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 12 ى ئه‌یلولى 2017 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ کیرت ستۆکڵ ستیلفێرد کونسوڵى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى کرد.

له‌ دیدارێکدا ستیلفێرد خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى که‌ وه‌ک کونسوڵى نوێى وڵاته‌که‌ى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى به‌ کار کردووه‌ و سوپاسى داموده‌زگاکانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ ئه‌و هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى تا ئێستا له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا پێشکه‌شى کونسوڵخانه‌ى وڵاته‌که‌یان له‌ هه‌ولێر کردووه‌ و هیواى به‌رده‌وامیى ئه‌و هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌ داهاتوودا خواست.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که‌ ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌کى زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌دات و به‌رده‌وامى و تۆکمه‌کردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانیشى دووپات کرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز کونسوڵى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له‌ کار و ئه‌رکه‌ نوێکه‌یدا، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوکارییه‌ سه‌ربازى و مرۆییه‌کانى ئه‌ڵمانیاى کرد بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازیدا و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌رلینیشى دووپات کرده‌وه.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا باسى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى کرد‌ که‌ له‌ چوارچێوه‌ى عیراقدا به‌سه‌ر گه‌لى کورد دا هاتوون و دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ ڕیفراندۆم ئامرازێکه‌ بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵکى کوردستان په‌یوه‌ندى خۆى له‌ ئێستا و داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا دیارى بکات و ببێته‌ ڕێگرێک له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌. 

جه‌ختیشى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ دیالۆگێکى جددى له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کان هه‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ ڕۆڵى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ پێویست زانی.
 



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group