4
7 شاندێکى مه‌کته‌بى سیاسى سه‌ردانى هه‌ردوو مه‌ڵیه‌ندى (هه‌ولێر و کۆیه‌) ى حزبى سۆسیالیست ده‌کات
13/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13 ى ئه‌یلولى 2017  شاندێکى مه‌کته‌بى سیاسى که‌پێکهاتبوون له‌هه‌ڤاڵان  عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود حاجى لێپرساروى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ڕێکخستنى ناوه‌ندى و سۆران حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڕیکخستنى ناوه‌ندى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان کرد و 
له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان مامۆستا فارس ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا هێمن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و  مامۆستا باهیر ساڵح به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرو ستاف و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێره‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران. 

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌سه‌ره‌تا به‌چه‌ند ساتێک وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستى پێکرد  دواتر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند به‌خێرهاتنى  شاندى مه‌کته‌بى سیاسى کرد و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان و به‌ڵێنى نوێ کرده‌وه‌ که‌ سه‌ربازى وون بن بۆ خزمه‌تى کوردستان و حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.

دواتر هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى سوپاسى خۆى گه‌یانده‌ به‌رپرس و هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرو ڕایگه‌یاند هه‌ولێر پایته‌ختى کوردستانه‌و گرنگى زۆرى هه‌یه‌و بۆ حزبى سۆسیالستیش له‌سه‌رده‌مى خه‌باتى ڕزگارى نیشتمانیدا بایه‌خى تایبه‌تى هه‌بوه‌و چه‌ندین شه‌هید و قوربانى تیا دراوه‌و پێگه‌یه‌کى به‌هێزى پێشمه‌رگه‌کانى حزب بوه‌و جێگاى چه‌ندین داستانى بێ وێنه‌بوه‌ له‌ دژى حزبى به‌عس و گورزى گورچک بێ‌ له‌ دوژمن دراوه‌.هه‌ر بۆیه‌ مه‌به‌ستمانه‌ گرنگى ته‌واو به‌ مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرو خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى هه‌ولێر بده‌ین .

له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆمیش به‌ڕێزیان ڕایانگه‌یاند که‌ حزبى سۆسیالست خه‌باتى 41 ساڵه‌ى خۆى بۆ به‌دیهێنانى ڕۆژێکى ئاوا کردووه‌و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ى ڕۆژى 25-9 ده‌که‌ین.

هه‌ر ئه‌مڕۆ  شاندى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌درێژه‌ى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى کۆیه‌ى کردو  له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ فاخیر نه‌جمه‌ دین به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى کۆیه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى کۆیه‌ به‌خێرهاتنى شاندى مه‌کته‌بى سیاسى  کرد و هیواى خواست گوڕوتینێکى باشتر به‌ ڕێکخستنه‌کانى سنوره‌که‌یان بدات.

پاشان هه‌ڤاڵ به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى سوپاسى خۆى گه‌یانده‌ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى کۆیه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ ماندوبون و جێ به‌جێ کردنى ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانیان . 

له‌کۆتایدا باسى له‌ گرنگى پرسى ڕیفراندۆم کرد که‌ گه‌له‌که‌مان مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى بڕیار له‌ چاره‌نوسى خۆى بدات و حزبى سۆسیالستیش پشتیوانى هه‌موو هه‌وڵه‌کان ده‌کات بۆ سه‌رخستنی.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group