4
7 شاندى هه‌رێم له‌به‌غداله‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان کۆبونه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌که‌نه‌وه‌
23/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 
شاندى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌کان کۆبوویه‌وه‌و دواى کۆبوونه‌وه‌کانیش شانده‌که‌ رایانگه‌یاند که‌ به‌لایه‌نه‌ عیراقییه‌کانیان راگه‌یاندوه‌ ریفراندۆم له‌کاتى خۆیدا ده‌کرێت.

دواى کۆتایهاتنى کۆبوونه‌وه‌کانیان رۆژ نورى شاوه‌یس و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌   له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ ریفراندۆم له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ .


له‌سه‌ره‌تاى کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رۆژ نورى شاوه‌یس رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کالن کۆبوینه‌وه‌و پێمان راگه‌یاندوون که‌ ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆى جدى له‌باره‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداو هاتووین هه‌ڵوێستى کورد له‌وباره‌یه‌وه‌ رونبکه‌ینه‌وه‌، بگه‌ینه‌چاره‌سه‌رو گفتوگۆ له‌پێش ریفراندۆم و دواى ریفراندۆم.

وتیشی: پێمان راگه‌یاندون که‌ ریفراندۆم له‌کاتى خۆیدا ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن گفتوگۆ پێش ریفراندۆم له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بکرێت، ئه‌وه‌ش به‌ماناى دواخستنى ریفراندۆم، هه‌روه‌ها دواى ریفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامده‌بێت.

له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌که‌رکوک و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى دیکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، وتی: خه‌ڵکى که‌رکوک بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم یان نه‌کردنى ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌   سه‌باره‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌ه‌که‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى عێراق ووتى : له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌کان گفتوگۆمان کرد، ئه‌مه‌ش قۆناغى دووه‌مى گفتوگۆکانمان بوو، گفتوگۆکانیش به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى گونجاو بووه‌ .

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌   جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌یه‌کێتى نیشتمانى باڵپشتى له‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌کات وتیشی: ئه‌وى له‌سه‌ر زارى هه‌ندێک کادیرى یه‌کێتیه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى دواخستنى ریفراندۆم راست نیه‌، ده‌نگى یه‌کێتى به‌ڵێیه‌و له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه‌.

سه‌عدى پیره‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌به‌غدا ده‌به‌نه‌وه‌ کوردستان و سه‌رکردایه‌تى کورد بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌دات.

شایانى باسه‌ ئه‌مڕۆ شاندی ئه‌نجومه‌نى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان گه‌یشتنه‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆبونه‌وه‌.

‌ 21 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group