4
7 په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ژماره‌یه‌ک یاسا ده‌کات داواى لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ ده‌کرێ
23/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ژماره‌یه‌ک یاسا ده‌کات و لیژنه‌کانیش ده‌ستبه‌کار ده‌بنه‌وه‌
 
کاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، 23 ى ئه‌یلولى 2017، په‌رله‌مانى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیى د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانى سکرتێرى کاتیى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاساییى خولى پایزه‌، ساڵى چواره‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ى خوێنده‌وه‌ که‌ له‌دوو خاڵ پێکهاتبوو، خاڵى یه‌که‌م بریتى بوو له‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساى راگرتنى کارکردن به‌یاساى به‌کرێدانى خانووبه‌ره‌ ژماره‌ 9ى ساڵى 2008ى هه‌رێم و پڕۆژه‌ یاساى درێژکردنه‌وه‌ى کارکردن به‌یاساى تیرۆر ژماره‌ 3ى ساڵى 2003ى هه‌رێم و خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى کاریش تایبه‌تبوو به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار.

به‌ر له‌خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌کانى په‌رله‌مان بۆ لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ رایگه‌یاند: "له‌رۆژى 20/9/2017 کۆبوونه‌وه‌یه‌کى باڵا له‌نێوان سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیى حکومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ درستبوو که‌جارێ حکومه‌ت ئاماده‌نییه‌ بۆئه‌وه‌ى بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدات و دیاره‌ ئاماده‌کارییه‌کانى ئه‌وان به‌رده‌وامن هه‌م له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ و هه‌م له‌به‌دیهێنانى سیسته‌مێکى باشتر بۆ مووچه‌و هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتینه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى که‌لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کاربکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى میکانیزمێک و سیستمێک بۆ لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌و بڕیاردرا لیژنه‌کانى دارایى و کاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و بازرگانى و ده‌ستپاکى و کاروبارى یاسایى و پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کان، هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن له‌باره‌ى پرسه‌کانى په‌یوه‌ست به‌چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى ئابوورى و دارایى حکومه‌تى هه‌رێم". 

جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان وتیشی: "هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردا، دواى ته‌واوبوونى کارى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئاماده‌کارییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا، له‌دانیشتنێکى تایبه‌تدا رێگه‌چاره‌و پێشنیازه‌کان له‌باره‌ى لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ رێکده‌خرێت".

دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاوبارى یاساییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م به‌جیا بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساى راگرتنى کارکردن به‌یاساى به‌کرێدانى خانووبه‌ره‌ ژماره‌ 9ى ساڵى 2008ى هه‌رێم و پڕۆژه‌ یاساى درێژکردنه‌وه‌ى کارکردن به‌یاساى تیرۆر ژماره‌ 3ى ساڵى 2003ى هه‌رێم کراو له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کران بۆ گرتنه‌به‌رى رێککاره‌ یاساییه‌کانیان.

خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى کاریش تایبه‌تبوو به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارو دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ په‌رله‌مانتار به‌جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عمر ساڵح عمر و په‌رله‌مانتار حاجى کاروان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ره‌تکرانه‌وه‌و داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار به‌یار تاهیر سه‌عید به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندکرا.
 
دواى ته‌واوبوونى خاڵه‌کانى به‌رنامه‌ى کار، سه‌رۆکى دانیشتنه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌به‌ر له‌ 24 کاتژمێر له‌کاتى دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌که‌، پێشنیازى ژماره‌یه‌ک فراکسیۆنى پێگه‌یشت بۆ خوێندنه‌وه‌ى بیرۆکه‌ى فراکسیۆنه‌کانیان له‌باره‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئه‌و خاڵه‌ش بۆ به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ زیادکراو له‌لایه‌ن هه‌رسێ فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و یه‌کگرتووه‌وه‌ پێشنیازو بیرۆکه‌کان خوێندرانه‌وه‌و تێیدا داواى لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌یان کردو سیسته‌مه‌که‌شیان به‌نایاسایى له‌قه‌ڵه‌مداو داواى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى سندوقى داهاته‌ نه‌وتییه‌کانیش کرا.

دواتر ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار داوایانکرد له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بانگهێشتى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کانى لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌و داواشکرا لیژنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کار بکه‌نه‌وه‌. 

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکى دانیشتنه‌که‌ رایگه‌یاند: "ئاماده‌کارى ده‌که‌ین بۆ رێکخستنى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌باره‌ى پرسى لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچه‌و دواى ته‌واوبوونى کارى لیژنه‌کانى په‌رله‌مان و حکومه‌ت، دانیشتنێکى تایبه‌ت به‌و پرسه‌ به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى حکومه‌ت رێکده‌خه‌ین".

‌ 22 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group