شاندى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم سه‌ردانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات

9/23/2017 8:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیى ده‌کات له‌وه‌فدى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23 ى ئه‌یلولى 2017 به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ وه‌فدى دانوستانکارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا .

له‌ دیدارێکدا پرسى قه‌یرانى ئێستاى نێوان حکومه‌تى فیدراڵیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆم تاوتوێکرا که‌بڕیاره‌ له‌ هه‌رێمى کوردستاندا به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌و رێوشوێنانه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا که‌ ده‌بنه‌ ده‌ره‌تانێک بۆ کێشه‌کان، به‌و جۆره‌ى ئۆقره‌یى له‌ وڵاتدا زامن ببێت.


زۆرترین خوێندراو