سبه‌ى به‌بۆنه‌ى ریفراندۆمه‌وه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمیه‌

9/24/2017 5:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ سبه‌ى 25 ى ئه‌یلولى 2017 به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى پرۆسه‌که‌ى لێ ئه‌نجام ده‌درێ پشووى فه‌رمییه‌ .

 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا ووتى به‌ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست راده‌گه‌یه‌نین، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 25-9-2017  و به‌ بۆنه‌ى ریفڕاندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستانه‌وه‌ ، له‌ شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ى ریفڕاندۆم ده‌یانگرێته‌وه‌ ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى ، رۆژى دواتر 26-9-2017 ده‌وامى فه‌رمى به‌ شێوه‌یه‌کى ئاسایى ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ .

 


زۆرترین خوێندراو