رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌

9/24/2017 5:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ڕۆژى 12-9-2017 ، بڕیارێکى تاکلایه‌نه‌ى ده‌رکردووه‌، به‌مه‌به‌ستى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌کوردستانى عێراق به‌بێ هه‌ماهه‌نگى و به‌شداریى نوێنه‌رانى کوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران. 

له‌کاتێکدا له‌ڕووى شکلى و بابه‌تى له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌ستورییه‌وه‌ پێشێلکاریى یاسایى کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ په‌رله‌مانى کوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌م وه‌ڵامه‌ پێشکه‌ش ده‌کات.

1- عێراق ده‌وڵه‌تێکى ئیتیحادیى ئازادى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڕوونى له‌دیباجه‌ى ده‌ستوورو بڕگه‌ى (1)ى مادده‌ى (117)ى ده‌ستووردا هاتووه‌.
2- له‌ عێراقدا دوو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌کى به‌دوو زمانى فه‌رمى له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانى ترى عێراقدا ده‌ژین، مادده‌ى (3)و (4)ى ده‌ستوور، که‌یه‌کگرتنێکى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.
3- له‌ڕووى ده‌ستوورییه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ناتوانێت بڕیارێکى یاسایى ده‌ربکات به‌زۆرینه‌ى ساده‌ى تاکلایه‌نه‌، له‌غیابى ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى و به‌سه‌ر هه‌رێمێک یان گه‌لێکى بسه‌پێنێ، به‌تایبه‌تى که‌په‌یوه‌ندیى به‌کوردستانى عێراقه‌وه‌ بێت، ئه‌م بڕیاره‌ ره‌وایى ده‌ستوورى و یاسایى نییه‌، مادده‌کانى (48)و (110)و (115)و             (12).
4- مادده‌کانى (105)و (109)، هه‌ریه‌که‌یان له‌چه‌ند چه‌مک و بڕگه‌ى سه‌ره‌کى پێکهاتوون، مادده‌ى (109) که‌باس له‌وه‌ ده‌کات عێراق یه‌ک ده‌وڵه‌ته‌و سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌، له‌هه‌مان کاتدا جه‌خت له‌خاڵى جه‌وهه‌رى پێکهاته‌و سیسته‌مى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌کات، که‌ده‌وڵه‌تێکى ساده‌ (بسیگ) نییه‌، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تێکى تێکه‌ڵاوه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌سڵى بابه‌ته‌که‌یه‌ که‌ده‌بێ سیسته‌مه‌که‌ (دیموکراتى ئیتحادییه‌- ونڤام الدیموقراگی اڵ‌تحادی)، بێ و پێشتر ماناکه‌مان روونکردۆته‌وه‌، که‌ له‌بڕیاره‌که‌دا ئاماژه‌ى بۆ نه‌کراوه‌.

له‌مادده‌ى (50)ى ده‌ستووردا پێشێلکاریى سوێندى ده‌ستووریتان کردووه‌، ئه‌م بڕیاره‌تان ناکۆکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکانه‌ که‌ئاماژه‌تان بۆى نه‌کردووه‌ (ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى یاسایى به‌لێبڕاوانه‌و دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێ بکه‌م - أۆدی مهماتى و مسۆولیاتى القانونیهه‌ بتفان و اخلاص- ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیتان بۆ سه‌ربه‌خۆیى و سه‌روه‌رى عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌ل ئه‌نجام نه‌داوه‌ (استقلال وسیاده‌ ومصالح الشعب)، سیسته‌مى دیموکراتى ئیتحادى (نڤام الدیمقراگی اڵ‌تحادی) جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، پارێزگارى له‌ئازادییه‌ گشتى و تایبه‌تییه‌کان نه‌کراوه‌ (صیاده‌ الحریات العامهه‌ والخاصه‌)و یاساکان به‌ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نییه‌وه‌ جێبه‌جێنه‌کراون (تگبیق التشریعات بلاأمانه‌ و صیاد). هه‌موو ئه‌م چه‌مکانه‌ پێشێلکراون، که‌ له‌مادده‌ى (50) باستان نه‌کردوون.

5- مادده‌ى (1)ى ده‌ستوور که‌پێناسه‌ى کۆمارى عێراق ده‌کات به‌ڕوونى هاتووه‌ که‌ ((ده‌وڵتێکى ئیتحادیه‌- A single Federalواته‌ اتحادییه‌ - ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتوو) - دوله‌ اتحادیه‌ واحده‌)) باسى (Union) ده‌کات له‌پێناسه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کات که‌پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور گه‌ره‌نتییه‌ به‌مانه‌وه‌ى عێراق (هژا الدستور چامن لوحده‌ العراق - This Constitution is a guarantee of the Unity of Iraq.   
هه‌روه‌ها ده‌ستوور مادده‌ى (143)ى له‌حوکمه‌ ئینتیقالییه‌کان - Transitional Provisions - اڵ‌حکام الانتقالیه‌ داناوه‌ که‌په‌یوه‌ستبوونى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مادده‌ى (140)دا هه‌یه‌ که‌به‌رپرسیارێتى و ئیلتیزام بوو که‌تاکۆتایى ساڵى 2007 جێبه‌جێ کرابایه‌.

وێڕاى هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌و هى تریش، هه‌روه‌ک ده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌و پابه‌نده‌ به‌ڕێککه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به‌مافى چاره‌نووسى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان هه‌روه‌ک له‌مادده‌ى (8)ى ده‌ستووردا هاتووه‌، گه‌لى کوردستان له‌ژێر ڕۆشنایى پره‌نسیپ و ڕێسا دیموکراسییه‌کانى ده‌ستوورى عێراقى و ڕێساو ئامرازه‌کانى یاساى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى و پاڵپشت به‌حوکمه‌ جێگیره‌کانى ئیسلام، به‌شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌و دیموکراسییانه‌و مرۆڤ دۆستانه‌، ریفراندۆمى نیشیمانى بۆ مافى چاره‌نووس ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه‌ش ئاشتى و سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندیى نێوان گه‌لانى عێراق و ناوچه‌که‌ تۆکمه‌تر ده‌کات، له‌کاتێکدا ئه‌م بڕیاره‌ ناده‌ستوورى و نایاساییه‌ ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌و داواکارین ده‌سه‌ڵاتى ئیتحادى به‌رپرسیاریه‌تیى دیموکراسى له‌ئه‌ستۆ بگرێ و هاوکارو پشتیوان بێ بۆسه‌رخستنى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌کانى. 


په‌رله‌مانى کوردستان
24-9-2017


زۆرترین خوێندراو