کۆسره‌ت ره‌سوڵ داوا له‌خه‌ڵکى که‌رکوک ده‌کات سبه‌ى له‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان بڕیارى خۆیان بده‌ن

9/24/2017 6:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







 جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتیى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان، داواى له‌ خه‌ڵکى وکردستان کرد، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌25 ى ئه‌یلول بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان و بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن.

 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24 ى ئه‌یلولى 2017 کۆسه‌رت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌شارى  که‌رکووک، رایگه‌یاند : ''ئێمه‌ به‌ قۆناغێکى هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا تێپه‌ێ‌ ده‌بین، بۆیه‌ داواتان لێ ده‌که‌م، بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان و بڕیارى له‌ مافى چاره‌نووسى خۆتان بده‌ن.''

کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌ هاوکات جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ شکرده‌وه‌ که‌ ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت و داواشى کرد هاوڵاتیانى که‌رکوک سبه‌ى بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و بڕیارى خۆیان بده‌ن .


 



زۆرترین خوێندراو