4
7 روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
24/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پىه‌رله‌مانى کوردستان له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانمافى چاره‌نووسى گه‌لان پره‌نسیپ و رێسایه‌کى سه‌ره‌کیى چارتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌، ریفراندۆم ئه‌و چه‌مکه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ماناو ده‌لاله‌ته‌ دیموکراسییه‌ مرۆڤدۆستییه‌کانى له‌ساڵى ١٩٥٢ه‌وه‌ بۆ سه‌رخۆبوونى گه‌لان بڕیارى بۆ ده‌رکردووه‌ .

ئه‌مه‌ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه‌ :

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

رێزداران ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان مافى چاره‌نووسى گه‌لان پره‌نسیپ و رێسایه‌کى سه‌ره‌کیى چارتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌، ریفراندۆم ئه‌و چه‌مکه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ماناو ده‌لاله‌ته‌ دیموکراسییه‌ مرۆڤدۆستییه‌کانى له‌ساڵى ١٩٥٢ه‌وه‌ بۆ سه‌رخۆبوونى گه‌لان بڕیارى بۆ ده‌رکردووه‌.
ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌ تایبه‌ته‌که‌یه‌وه‌ (یان کوبیش) راپۆرتێکى تایبه‌تیى پاڵپشت به‌بڕیارى ٢٢٩٩/٢٠١٦ له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق و کوردستان له‌ڕۆژى ١١/ ٧/٢٠١٧ نووسیبوو، پێشکه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى کردبوو، که‌پرسى ریفراندۆمى کوردستان بابه‌تێکى سه‌ره‌کى بوو تێیدا.

له‌دانیشتنى رۆژى ١٧/٧/٢٠١٧ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ئاماده‌بوونى ١٥ ئه‌ندام و به‌شداریى نوێنه‌رى عێراق، به‌ڕێز نوێنه‌رى تایبه‌تیى ئه‌میندارى گشتى راشکاوانه‌ پرسیارى ریفراندۆمى خسته‌ڕوو، که‌ده‌ڵێ (ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ؟).

بێده‌نگیى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش (ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، روسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، چین، سوید، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کازاخستان، بۆلیڤیا، میسر، سنیگال، ئۆرۆگوای، ئه‌سیوبیا، به‌به‌شداریى عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندیدار)، مانایه‌کى ئیجابیى ده‌به‌خشی.

هه‌روه‌ها، هه‌روه‌ک له‌ڕاپۆرته‌که‌تاندا هاتووه‌، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆکى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌کات گونجاو نییه‌و ئه‌گه‌رى کاردانه‌وه‌ى هه‌رێمیى هه‌یه‌.

دوابڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ٢٣٦٧ له‌ ١٤ى ته‌موزى ٢٠١٧ دا له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌مکه‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستورییه‌کان که‌ له‌بڕیاره‌که‌دا هاتووه‌و هاوکات له‌گه‌ڵ پاراستنى مافى دیموکراسى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستان، پابه‌ندبوونى خۆمان و خواسته‌کانى دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌و، داواکارین له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌وڵه‌تانى کاراو، هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، بۆ شه‌راکه‌تى هاوپه‌یمانى راسته‌قینه‌ بۆ هاوکارى و یارمه‌تیدانى یه‌کتر بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌کانى جێگاى بایه‌خى هه‌ردوولا (هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا)، هه‌ماهه‌نگ بین و له‌گفتوگۆى به‌رده‌وامدابین.

له‌ ٢١ى ئه‌یلول که‌ڕۆژى ئاشتیى نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ئاستى جیهانیداو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدان و نموونه‌ باڵاکانى ئاشتى له‌نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کاندا ئه‌م رۆژه‌ى دیاریکردووه‌، له‌هه‌مان رۆژدا راگه‌یێنراوى رۆژنامه‌وانیى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هه‌یه‌ له‌ ٢١/٩/٢٠١٧ که‌تایبه‌ته‌ به‌ڕیفراندۆمى کوردستانى عێراق، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى مایه‌ى سه‌رنجه‌و، ده‌ڵێین:

1. ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانیش کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ڕیفراندۆمى دیموکراسى و ده‌ستوورى و یاسایى گه‌لى کوردستان له‌عێراقدا، ده‌بێته‌ فاکته‌رێکى ئیجابى بۆ ئاشتى و ته‌نایى له‌نێوان گه‌لانى عێراق و ناوچه‌که‌داو وێسته‌گه‌یه‌کى بنیاتنه‌ر ده‌بێ بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى و هێنانه‌دیى دیموکراسی.

2. ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌ڕمییه‌کانى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى و رۆژهه‌ڵاتى ناوین و ئه‌وروپاو جیهانى ئازادو دیموکراسى و هاوپه‌یمانى دژى داعش دڵنیا ده‌که‌نه‌وه‌ که‌رۆڵه‌ جوامێره‌کانى گه‌لى کوردستان (پێشمه‌رگه‌) به‌هێزو باوه‌ڕه‌وه‌، له‌سه‌نگه‌رى دژى داعش ده‌جه‌نگن و وه‌ک ناوتان هێناوه‌ هێزى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن بۆ جه‌نگى دژى تیرۆر .

3. هه‌موو جیهان ده‌زانێ که‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌شه‌ڕى مه‌زهه‌بى و تائیفى و ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى له‌هه‌موو پێکهاته‌کان له‌ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌رکراون، کوردستان بۆته‌ لانکه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕو تاوانه‌کانى داعشه‌وه‌ په‌ڕاگه‌نده‌بوون کوردستانیان هه‌ڵبژاردووه‌ تاژیانى تێدا بکه‌ن و شکۆیان تێدا پارێزراو بێ، بۆیه‌ کوردستان ئامێزى ئارام ده‌بێ بۆ مانه‌وه‌و حه‌سانه‌وه‌، یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان، ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌ڕمییه‌کانى کوردستان له‌هه‌موو روویه‌که‌وه‌ هاوکارو پشتیوانیان ده‌بێ و کوردستان ماڵى خۆیانه‌.

4. گه‌لى کوردستان چاوى ئومێدى له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌ وه‌ک پارێزه‌رى ئاشتى و ته‌نایى و پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان، پابه‌ندبوونى خۆمان به‌چارتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و پره‌نسیپه‌کان و رێککه‌وتننامه‌کانى یاساى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌، جه‌خت ده‌که‌ین که‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ئه‌کتێکى ده‌ستوورى و یاسایى و دیموکراسى و مرۆڤ دۆستییه‌و سوپاسى کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆى مانابه‌خش و به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو نێوه‌ندگیریى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵى ده‌ولى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌کانى جێگاى بایه‌خى هه‌ردوولا به‌رزده‌نرخێنین و هه‌میشه‌ ئاماده‌ى گفتوگۆو چاره‌سه‌رى دادپه‌روه‌رانه‌و مرۆڤدۆستانه‌یان له‌نێوان گه‌لى کوردستان له‌سنوورى مێژوویى و جوگرافى خۆى و گه‌لانى ترى عێراقدا.


له‌کۆتاییدا ئه‌و راستییه‌ دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌وایى کوردستان و گه‌لى کوردستان هه‌میشه‌ چاوى هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى له‌گه‌ڵ دنیاى ئازاده‌ تاکوردستان بتوانێ ببێته‌ ئه‌ندامێکى سوودبه‌خشى خێزانى نێوده‌وڵه‌تى و فاکته‌رى سه‌قامگیرى و ئه‌منى و پێشکه‌وتن و دیموکراسى بێ له‌ناوچه‌یه‌کى هه‌ستیارى ناوچه‌که‌و جیهاندا. هه‌روه‌ها دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌پشتیوانیى کۆمه‌ڵى ده‌ولى سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى پاراستنى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش ده‌بێ.


په‌رله‌مانى کوردستان
24 -9- 2017

‌ 22 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group