4
7 ئاسایشى هه‌رێم : سه‌رجه‌م ڕێوشوێنێکى ئه‌منى بۆ ریفراندۆم گیراوه‌ته‌به‌ر
24/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم کوردستان له‌پایامێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ هه‌مو ڕێوشوێنێکى ئه‌منى بۆ به‌رێوه‌چوونى  ریفراندۆم گیراوه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌م هێزه‌کانیان له‌ ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌ئاماده‌باشیدان .

له‌ په‌یامه‌که‌ى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه‌ , کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان له‌ سۆنگه‌ى په‌رۆشیمان بۆ پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیان و به‌رقه‌رار کردنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێم هه‌مو ڕێوشوێنێکى ئه‌منى گیراوه‌ته‌به‌ر و هێزه‌کانمان له‌ ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان  هاوشانى هێزه‌کانى ناوخۆ له‌ ئاماده‌ باشیدان تا له‌ که‌شێکى ئارامدا کوردستانیان به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى ریفراندۆم بکه‌ن.

هه‌ر وه‌ها تیایدا هاتووه‌  کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان چۆن له‌ رابردودا ئامانجمان پاراستنى هه‌رێم بووه‌ له‌ ئێستاشدا به‌ هه‌مان گیان و بیرو باوه‌ڕه‌وه‌ دڵنیایتن ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌موو ڕێوشوێنێکمان گرتۆته‌به‌ر تا پرۆسه‌ى ریفراندۆم به‌ سه‌رکه‌وتوى به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین و وێنه‌یه‌کى جوانى دیموکراسى پشانى هه‌موو دنیا بده‌ین .

 بڕیاره‌ سبه‌ى 25 ى ئه‌یلول له‌هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى ده‌روه‌ى هه‌رێم ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت .

‌ 77 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group