په‌یامى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ریفراندۆم

9/24/2017 9:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم و خه‌ونى له‌مێژینه‌ى گه‌لى کورد بۆ سه‌ربه‌خۆى په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌و تیایدا داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌کان سبه‌ى 25 ى ئه‌یلول روله‌سندوقه‌کانى ده‌نگدان بکه‌ن و ده‌نگ به‌به‌ڵى بده‌ن .

ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

گه‌لى کوردى 2717ساڵه‌ داواى سه‌ربه‌خۆى ده‌کات .

جه‌ماوه‌رى کوردستان هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست ئاشکرایه‌ زیاتر له‌دووسه‌ده‌یه‌ گه‌لى کورد به‌چه‌ندین قۆناخى سه‌ختى جیاجیادا ڕوشتووه‌ له‌و قوناغانه‌شدا به‌هه‌زاران شه‌هیدو قوربانى داوه‌.

له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانى هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى که‌له‌ڕابووردودا به‌هۆکارى جیاجیا له‌ده‌ستمان چووه‌ بۆدیارى کردنى مافى چاره‌نووسى خۆمان.. ئێستا ئه‌و هه‌له‌ ‌زێڕینه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رده‌ستمان و پێوسته‌ بڕیار له‌چاره‌نووسى خۆمان بده‌ین .

له‌ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌ولێرى قه‌ڵاو مناره‌و هۆلاکۆبه‌زێنه‌وه‌ له‌شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى و شارى رۆشنیرى زانست ئه‌ده‌به‌وه‌ ، شارى دهۆکى سه‌رکه‌ش و سه‌ربڵند ، شارى که‌رکوکى خۆڕاگرو بابه‌گوڕگوڕى خوێناوى ئه‌و شاره‌ى ناسنامه‌ى کوردایه‌تى و پێکه‌وه‌ ژیانى به‌زیندووى هێشتوه‌ته‌وه‌ ..

هه‌ڵه‌بجه‌ى هه‌میشه‌زیندوو شارى شاعیران, جه‌ماوه‌ره‌ دڵگه‌رمى نیشتمان په‌روه‌ره‌که‌ى سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان ده‌بینن هه‌موودونیا خۆیان به‌کوردستانه‌وه‌ سه‌رقاڵ کردووه‌ چونکه‌ خه‌بات و قوربانى دانى پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌مووجیهانى سه‌لماند کورد شایه‌نى مافى چاره‌ى خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیه‌., بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان ئه‌و ده‌رفته‌ مێژوویه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و بڕیارله‌ چاره‌نووسى ووڵات گه‌له‌که‌مان بده‌ین و سبه‌ى 25-9 روبکه‌نه‌ سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بده‌ن له‌پێناو به‌دیهێنانى خه‌ونى له‌مێژینه‌مان .

هه‌رشاد بن ...

دڵسۆزتان 
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود


زۆرترین خوێندراو