به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ سه‌رۆکى حکومه‌ت و شاندى یاوه‌رى ده‌کات

11/21/2017 4:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21 ى تشرینى دووه‌مى 2017 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌ریان که‌ له‌ عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیرى کشتوکاڵ و ئاودێرى و مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مانى کوردستان ـ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ به‌ وه‌کاله‌ت پێکهاتبوو.

له‌دیدارێکدا دۆخى کوردستان و ناوچه‌که‌ و پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ حکوومه‌تێکى هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کرا. یه‌کڕیزى و پشتگیریى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و گفتوگۆى جددى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات کرایه‌وه‌.

سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد مانه‌وه‌ى کابینه‌ى ئێستاى حکوومه‌تى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و واده‌ زیادکراوه‌دایه‌ که‌ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان درێژ کراوه‌ته‌وه‌، به‌ پێویستیشى زانى هه‌مووان پشتگیریى حکوومه‌ت بکه‌ن تاکو سه‌رکه‌وتووانه‌ قه‌یرانه‌کان‌ تێپه‌ڕێنێت و له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌کریزى و یه‌کگوتارى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا و داواشى له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد پێداچونه‌وه‌ بکات کاروبه‌رنامه‌کانیدا بۆئه‌وه‌ى بتوانن هه‌رێمى کوردستان له‌م قه‌یرانانه‌ ده‌رباز  بکه‌ن و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن له‌سه‌ربنه‌ماى خزمه‌تکردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى .

هه‌ردوولا کۆک بوون که‌ بۆ به‌رژوه‌ندیى گشتى، ڕێز له‌ پره‌نسیپه‌ گشتییه‌کان بگیرێت و جه‌خت له‌ یه‌کێتى و ته‌باییى نێوخۆیى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشهاته‌کانى ئێستا و داهاتوو کرایه‌وه‌،گرنگیى ته‌بایى و یه‌کڕیزیى نێوخۆیى بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌که‌ و گفتوگۆى جددى له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپاتکرایه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو