هه‌ولێر .... یادى شه‌ش ساڵه‌ى کۆچى دانیال میته‌ران ده‌کرێته‌وه‌

11/22/2017 3:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








یادى شه‌شه‌ ساڵه‌ى کۆچى دوایى دانیال میته‌ران، هاوژینى سه‌رۆکى پێشووى فه‌ڕه‌نسا و دۆستى دێرینى گه‌لى کوردستاندا له‌شارى هه‌ولێربه‌ پێشانگه‌یه‌کى فۆتۆگرافى کرایه‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌22 ى تشرینى دووه‌مى 2017، له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان له‌ شارى هه‌ولێر، یادى شه‌شه‌ ساڵه‌ى خاتوو دانیال میته‌ران  به‌پێشانگه‌یه‌کى فۆتۆگرافى فۆتۆگرافه‌ر، مه‌حموود هه‌ولێری، به‌ناونیشانى "دایکى کوردان .. خاتوو دانیال میته‌ران" کرایه‌وه‌.

پێشانگه‌که‌ به‌ چاودێرى په‌خشان زه‌نگه‌نه‌، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌کان و دیپلۆماتکارانى بیانى به‌ڕێوه‌چوو.
 
له‌ پێشانگه‌که‌دا مه‌حموود هه‌ولێری، زیاتر له‌ 20 وێنه‌ى فۆتۆگرافى خستنه‌ڕوو که‌ په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى ئه‌و خانمه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌لى کوردستان و سه‌رکرده‌کانى کوردستان به‌رجه‌سته‌ ده‌کرد.


زۆرترین خوێندراو