فه‌لاح مسته‌فا: داوامان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ نوێنه‌رێکى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستنیشان بکات

11/22/2017 4:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریکى راگه‌یاندووه‌، به‌ فه‌رمى داوایان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ نوێنه‌رێکى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا ده‌ستنیشان بکات.

فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان ئێستاکه‌ له‌ژێر مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌دایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌زووترین کات رۆڵێکى کاراترى هه‌بێت له‌چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌. هاوکات ئه‌وه‌شى روون کردۆته‌وه‌، که‌ ئه‌و زمانه‌ى حکومه‌تى عێراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى کوردستان به‌کارى ده‌هێنێت، زمانێکه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ دوژمنان به‌کار دێت.

باسیشى له‌وه‌ کردووه‌، که‌ بارودۆخه‌که‌ ده‌خوازێت ئه‌مریکا رۆڵێ زیاتر بگێڕێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى کۆتایى رابگه‌یێندرێت له‌ نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غداد.

به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاش به‌و رۆژنامه‌یه‌ى راگه‌یاندووه‌ که‌ داواکه‌ى هه‌رێمى کوردستانیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ و تاوتوێشى ده‌که‌ن.

له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم، فه‌لاح مسته‌فا ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى شیکردۆته‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى خواستى گه‌لى کورد ئه‌مریکا ده‌یتوانى رۆڵێکى ئه‌رێنى بگێڕێت.

ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌رکان هه‌یه‌، که‌ له‌ دواى 16 ئۆکتۆبه‌ر میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبىده‌ستى به‌سه‌ر داگرتوون، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ئه‌وه‌ى دووپات کردۆته‌وه‌، که‌ کورد ناخوازێت ئه‌و میلیشیایانه‌ له‌و ناوچانه‌ بمێننه‌وه‌، چونکه‌ له‌ته‌ک زیادکردنى به‌ریه‌ککه‌وتن.

له‌سه‌ر پێویستى به‌شدارى کاراى ئه‌مه‌ریکا له‌ گفتوگۆکانى نێوان و حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، فه‌لاح مه‌سته‌فا جه‌ختى له‌وه‌ کردۆته‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ و رۆڵى نێرده‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکاش له‌ هاوپه‌یمانیه‌تى دژى داعش په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.



زۆرترین خوێندراو