نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌کى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاوه‌ پێگه‌یشت

11/22/2017 4:21:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







بۆریس جۆنسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ستخۆشى له‌ هه‌وڵه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گرژییهکان لهگهڵ حکوومه‌تى فیدراڵ بهمهبهستى ده‌ستپێکردنى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کان ده‌کات و دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌به‌ریتانیاش به‌ هه‌مان ئاراسته‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى تشرینى دووه‌مى 2017 له‌ دیدارێکدا جۆن ویڵکس، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عیراق نامهکهى گهیاند کهتیایدا بهڕێز وهزیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دووپاتى کردۆته‌وه‌ هه‌وڵێکى جددى له‌ ئارادایه‌ بۆ ده‌ستپێکردنى گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییهکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، پشتگیریى به‌ریتانیایشى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دیموکراسى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕیوه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا که‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، ویڵس باسى دوا دیداره‌کانى له‌ عیراق و دۆخى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداى کرد و تیشکى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کانى وڵاته‌که‌ى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا کرد و دووپاتى کرده‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه‌ ناکۆکییه‌کان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن، داواى له‌ دۆستانى هه‌رێمى کوردستانیش کرد له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنى دیالۆگى نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.


زۆرترین خوێندراو