وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌باره‌ى کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

11/23/2017 9:18:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







نزیکه‌ى دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیارى وه‌ستاندنى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم تێپه‌ڕده‌بێت و وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمیش رایده‌گه‌نێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کانیان، به‌ڵام هیچ بڕیارێکى نوێ له‌باره‌یانه‌وه‌; ده‌رنه‌چووه‌.

مه‌ولود باوه‌مراد وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ وه‌کاله‌ت به‌ راگه‌یاند، نزیکه‌ى دوو مانگ به‌سه‌ر داخستنى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت، تائێستا گفتوگۆکان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ بڕیاره‌که‌دا روینه‌داوه‌.

وتیشى "له‌ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانى بوارى ڤیزا و گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه‌ و فڕۆکه‌وانى له‌ هه‌رێم زیانى گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام قه‌ره‌بوویان ناکه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ کێشه‌که‌ لاى ئێمه‌ نییه‌ و لاى به‌غدایه‌ .

باوه‌مراد رونیشیکرده‌وه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراق و نوێنه‌رى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ ته‌نیا له‌ ده‌ستى حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌، چونکه‌ ئه‌و بڕیاره‌که‌ى ده‌رکردووه‌و ته‌نها ئه‌ویش ده‌توانێت هه‌ڵیبوه‌شێنیته‌وه‌ و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌.

وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ رایگه‌یاند: نه‌ هیچ به‌ڵێنێک هه‌یه‌ نه‌ هیچ بڕیار و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵکو پێمانوایه‌ ته‌نیا ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکان ده‌توانێت ئه‌و گه‌مارۆییه‌ لابدات، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکانین".


زۆرترین خوێندراو