4
7 هه‌ولێر و به‌غدا دووشه‌ممه‌ رێکده‌که‌ون له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى فرۆکه‌خانه‌کان و چه‌ندپرسێکى دیکه‌
13/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى بابه‌تى ده‌روازه‌ سنووریه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ،هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌ ،دوابه‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش راگه‌یه‌نراوێک بڵاو کرایه‌وه‌  که‌تیایدا هاتووه‌ که‌رێکه‌وتون پێکه‌وه‌ کۆنووسێکى گشتگیر به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى که‌ رێککه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئاماده‌بکه‌ن و،‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ پێویستى به‌ بڕیارى حکومه‌تى فیدڕاڵى هه‌یه‌ و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاکیانه‌ى که‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌نداوه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت. 

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌ی راگه‌ینراوه‌که‌یه‌: 

به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى فه‌رمانى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(137) ساڵى 2017 که‌ به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دکتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادى لێژنه‌یه‌کى باڵاى به‌و فه‌رمانه‌ دروستکرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ هونه‌رییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان, تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان, فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌کان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ رێککه‌وتى 13-01-2018،  شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى به‌ڕێز که‌ریم شنگالی، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کرد.

به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌که‌شێکى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگى کرد، له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لێژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ کرده‌وه‌ و به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى کوردستانى کرد و سڵاوى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێکردنى ئه‌و کێشانه‌ که‌ له‌بوارى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان، گومرگ، فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و یاسا فیدڕالییه‌کان.

هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و دۆسیانه‌ و گێڕانه‌وه‌ى چالاکییه‌کان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه‌.

‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز که‌ریم شنگالى سوپاس و پێزانینى خۆى پێڕاگه‌یاندن، بۆ ئه‌و ده‌ستپێِشخه‌رییه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ چارسه‌ره‌کردنى ئه‌و دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌، به‌و شێوه‌ى که‌ خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بکات و چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه‌ بکات که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان روویانداوه‌.

له‌میانه‌ى گفتوگۆکاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانی، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌کان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبینیه‌ سه‌ره‌کى و بنه‌ڕه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به‌ رێکخستنى په‌یوه‌ندى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵ و هه‌رێمى کوردستانیان خسته‌ڕوو و،‌ گفتوگۆیه‌کى تێروته‌سه‌ل و راشکاوانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستبوویانه‌ڕوو، ئه‌نجامدا.

له‌کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێکخستنى کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى کۆک بوون له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه‌ بۆکراودا له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 15-01-2018 له‌ هه‌ولێر، رێککه‌وتن، تا پێکه‌وه‌ کۆنووسێکى گشتگیر به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى که‌ رێککه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئاماده‌بکه‌ن و،‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ پێویستى به‌ بڕیارى حکومه‌تى فیدڕاڵى هه‌یه‌ و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاکیانه‌ى که‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌نداوه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت.




ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group