4
7 پاپا فره‌نسیس و نێچیرڤان بارزانى کۆده‌بنه‌وه‌
13/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رله‌به‌یانیى رۆژى هه‌ینى 12ى کانوونى دووه‌مى 2018 له‌ ڤاتیکان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ فه‌رمى له‌لایه‌ن قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیسه‌وه‌ پێشوازى لێکرا.

له‌ کۆبوونه‌یه‌کى دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تى پاپا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى کرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى حکومه‌ت و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌کان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى کریستیانه‌کان که‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌کانى دواتر ئاواره‌ى هه‌رێمى کوردستان بوون.

قه‌داسه‌تى پاپا هیواى خواست ئه‌و پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌باییه‌ى له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت و هه‌موو کێشه‌ و گرفته‌کان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگ و ئاشتى و لێکگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن. هه‌روه‌ها هیواى سه‌قامگیرى و ئاشتى بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ و کوردستان به‌تایبه‌تى و هه‌موو پێکهاته‌کانى خواست و گوتى نزاتان بۆ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بن و له‌ ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان به‌رده‌وام بن.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ سه‌ردان و دیدارى قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس ده‌ربڕى، پوخته‌یه‌کیشى ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى ناوچه‌ و پێشهاته‌ سیاسى و ئابووریه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ دوا دیداریانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تیان تا ئێستا پێشکه‌ش کرد، هه‌ر له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، تا ڕووداوه‌کانى دواتر که‌ بوونه‌ هۆى ئاواربوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆرى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى گه‌ڕابوونه‌وه‌ ناوچه‌کانیان بۆ هه‌رێمى کوردستان.

سه‌رۆک وه‌زیران هیواى خواست قه‌داسه‌تى پاپا پێگه‌ و ڕۆڵى خۆى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت، ڕوونیشى کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وێڕاى دۆخه‌ سه‌خته‌که‌ى، به‌ڵام ده‌رگا و دڵى کراوه‌ بووه‌ بۆ پێشوازیکردن له‌ ئاواره‌کان و هه‌وڵى جددیشى داوه‌ که‌ خوشک و برایانى کریستیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌کانیان و له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵیان داوه‌ کۆمه‌ڵگه‌ى کریستیان وڵات جێنه‌هێڵن. جه‌ختیشى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنى ئه‌و ته‌بایى و پێکه‌وژیانه‌ى پێکهاته‌کان‌ که‌ به‌شێکى گرنگى که‌لتوورى هه‌رێمى کوردستانه‌.

دواتر هه‌ر له‌ ڤاتیکان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ پیێترۆ پارۆلین، سه‌رۆک وه‌زیرانى ڤاتیکان، نێچیرڤان بارزانى تیشکى خسته‌ سه‌ر دۆخى سیاسى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌سپێکردنى دیالۆگى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عیراق ده‌درێن.

پیێترۆ پارۆلین، سه‌رۆک وه‌زیرانى ڤاتیکان، وێڕاى سوپاسکردنى حکوومه‌ت و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بۆ یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنى ئاواره‌کان، به‌تایبه‌تیش کریستیانه‌کان، هیواى خواست هه‌موو کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group