4
7 سه‌نته‌رى میترۆ ئامارى تونوتیژیه‌کانى دژ به‌رۆژنامه‌نوسان ئاشکراده‌کات
13/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پێشنیوه‌ڕۆى شه‌ممه‌ 13ى کانوونى دووه‌مى 2018،به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى حکومى و حزبى په‌رله‌مانى کوردستان و میدیاکاران و سه‌نوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵه‌کانى میدیا رێکخراوه‌کانى UN و چالاکوانانى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی، په‌یامنێرانى که‌ناڵه‌کانى ناوخۆو ده‌ره‌وه‌، له‌ هۆتێل راماداى شارى سلێمانى سه‌نته‌رى میترۆ راپۆرتى ره‌وشى ئازادى رۆژنامه‌نوسى له‌ هه‌رێمى کوردستان  و ئامارى توندوتێژیه‌کانى دژى رۆژنامه‌نوسان و که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن بۆ ساڵى 2017  راگه‌یاند.

له‌ سه‌ره‌تاى کۆنگره‌که‌دا ره‌حمان غه‌ریب رێکخه‌رى پێشووى سه‌رنته‌رى میترۆ چه‌پکه‌ کوڵى پیرۆزبایى پێشکه‌ش به‌ دیارى محه‌مه‌د رێکخه‌رى نوێى سه‌رنته‌رى میترۆ کردو پاشان له‌ لایه‌ن رێکخه‌رى سه‌رنته‌رى میترۆوه‌ سوپاسى ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ کرد که‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتێژییه‌کان له‌دژى رۆژنامه‌نوسان و که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن .

وتیشی: داوا له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که‌ قه‌ره‌بووى که‌ناڵ و رۆژنامه‌نوسان بکاته‌وه‌ که‌ به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

رێکخه‌رى سه‌رنته‌رى میترۆ راشیگه‌یاند: پێشێلکارییه‌کانى به‌ به‌راوورد به‌ ساڵى 2016 زیادیکردوه‌،ووتیشى سه‌نته‌رى میترۆ 7 ساڵه‌ ئامارى پێشێلکارییه‌کان دژى رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌خاته‌ڕوو  .

پاشان ئاشنا ره‌ئوف ئامارى پێشێلکارییه‌کان دژى رۆژنامه‌نوسان بۆ ساڵى 2017 خسته‌ڕوو که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو.

419 حاڵه‌تى پێشێلکارى به‌رامبه‌ر به‌ 338 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگاى راگه‌یاندن کراوه‌
4 حاڵه‌تى کوژران
2 حاڵه‌تى تیرۆر
14 حاڵه‌تى  بریندارکردن له‌کاتى رۆماڵدا
10 حاڵه‌تى بریندارکردن له‌کاتى جه‌نگدا
206 رێگری
12 حاڵه‌تى شه‌کاندنى که‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانی
25 حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى که‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانی
33 حاڵه‌تى ده‌ستگیرکردن به‌بێ بڕیارى دادگا
58 حاڵه‌تى هێرش و لێدان
18 حاڵه‌تى هه‌ڕه‌شه‌
2 حاڵه‌تى ته‌قه‌کردن
2 حاڵه‌تى پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه‌
3 حاڵه‌تى هێرشى ئه‌لکترۆنی
8 حاڵه‌تى سوتاندن و به‌تاڵان بردنى نوسینگه‌ى ده‌زگاى راگه‌یاند
7 حاڵه‌تى راگرتنى په‌خش
5 حاڵه‌تى داخستنى نوسینگه‌ى ده‌زگاى راگه‌یاندن


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group