کچه‌ شه‌هیدێک سه‌رۆکایه‌تى لیستى حزبى سۆسیالیست ده‌کات

2/17/2018 2:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناوى کاندیدانى پێشکه‌ش به‌ کۆمیسیۆنى باڵاێ‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق  کردووه‌  بۆ به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق  که‌بڕیاره‌ له‌ رۆژى 12-5-2018   به‌ڕێوه‌بچێت.

لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ 7 کاندید پێکهاتووه‌ و سه‌رۆکى لیسته‌که‌ش ئافره‌ته‌ به‌ناوى تانیا تاهر جه‌لال . . 
تانیا تاهر ،کچى شه‌هید تاهیر جه‌لال مه‌لامسته‌فاى چوار تاییه‌ باوکى له‌ 27-11-1985 له‌سێداره‌ دراوه‌ و خوشکه‌زاى شه‌هید مام ئاراسه‌ .
 له‌ساڵى  1984 له‌سلێمانى له‌دایک بووه‌و ده‌رچووى کۆلێژى یاسایه‌ وکاندیده‌ بۆ خوێندنى  ماجسته‌ر له‌یاسادا. 
له‌ساڵى 2012 بووه‌ به‌ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  .
 
کاندیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ پارێزگاى سلێمانى  :

- تانیا تاهر
- به‌ختیار حسێن
- هۆشیار که‌ریم
- ئه‌رکان حه‌مه‌ساڵح
- په‌یمان ئه‌حمه‌د
- جه‌بار مه‌حموود قادر
- دڵشاد حه‌بیب


زۆرترین خوێندراو