به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود په‌ناڵێکى تایبه‌ت به‌ئاینى کردنى ململانێى سیاسیه‌کان له‌نێوان یاساو شه‌ریعه‌تدا به‌رێوه‌چوو

2/18/2018 6:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدارى په‌ناڵێک ده‌کات تایبه‌ت به‌ئاینى کردنى ململانێى سیاسیه‌کان له‌نێوان یاساو شه‌ریعه‌تدا 

دوانیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه‌ 17 ى شوباتى 2018 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شداریکرد له‌په‌ناڵێک که‌له‌لایه‌ن رێکخراوى ئاڵاى سپى بۆ پێکه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ کۆلێژى زانسته‌ ئیسلامیه‌کانى زانکۆى و یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیه‌کان و به‌ئاماده‌بونى که‌سایه‌تى ئاینى و سیاسى و رۆشنبیران و مامۆستایانى زانکۆ  به‌ڕێوه‌چوو .

په‌ناڵه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ئاینى کردنى ململانێى سیاسیه‌کان له‌نێوان یاساو شه‌ریعه‌تدا و به‌کار هێنانى ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کان و به‌کار هێنانى وه‌ک ئامرازێک بۆ هێرش کردن و ره‌وایى دان به‌ هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین

ئامانج له‌په‌ناڵێکه‌ پشتوانى له‌هاوڵاتیان له‌کانتۆنى عه‌فرین له‌به‌رامبه‌ر هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌و به‌کار هێنانى ئاین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رونکردنه‌وه‌ى یاسایه‌تى به‌کار هێنانى ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبى وململانیه‌ سیاسیه‌کان له‌ئیسلام و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان   


زۆرترین خوێندراو