پۆلیسى دارستان 6 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کات

2/18/2018 6:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ (48)کاتژمێرى ڕابردوودا  (6) تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسى دارستان ده‌ستگیرکران.
خۆشه‌ویستى بۆ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌جۆرێک له‌ناخى ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى پۆلیسى دارستان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان له‌ئه‌رک و فه‌رماندان به‌جۆرێک له‌ (48)کاتژمێرى ڕابردوودا  (6) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر چه‌ند که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کدا .

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌قیدى پۆلیس هێمن کمرخان افندى  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان و پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ   به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و ته‌نـها لـه‌ماوه‌ى(48)کاتژمێرى ڕابـردودا ( 6 ) شه‌ش سه‌رپێچیکار  ده‌ستگیرکراون به‌م شێوه‌یه‌ ؛ له‌ ده‌رچونێکى مه‌یدانیدا  مه‌فره‌زه‌یه‌کى باره‌گاى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى قه‌ره‌داغ هه‌ڵمه‌تێکى کێوماڵیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ سنورى گونده‌کانى ) زه‌ید عمر + ئه‌ستێلى خوارو + ده‌لوجه‌ + ولیان ) له‌و ده‌رچونانه‌شدا به‌سه‌دان کیلۆمه‌تریان بڕیوه‌ له‌ پێده‌شت و چیا سه‌خته‌کاندا ، ئامانجى ئه‌و کاره‌ش ڕێگریکردن بووه‌ له‌ سه‌رپێچیکاران وه‌ توانیان ١ یه‌ک ڕاوچى ده‌ستگیر بکرێت وه‌ 2 دوو هاوولاتى تر هه‌ڵبێن و به‌هۆى سه‌ختى سنوره‌که‌ و بوونى ته‌م و مژێکى زۆر خۆیان حه‌شارداوه‌ ، به‌لام ناسنامه‌یان زانراوه‌ و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیرکردنیان به‌رده‌وامه‌ .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ئاغجه‌له‌ر شه‌وى ڕابردوو توانیان 5 پێنج هاوولاتى سه‌رپێچیکار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوکردن هاتبونه‌ سنوره‌که‌یان و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر چه‌ند پێداویستى و باڵنده‌یه‌کدا 

له‌هه‌ردوو هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ده‌ستگیراوه‌به‌سه‌ر  3 سێ که‌وى زییندو له‌گه‌ڵ 5 پێنج باڵنده‌ى ڕاوکراو  هه‌روه‌ها 6 شه‌ش لایتى ده‌ستى که‌ بۆ ڕاوى شه‌واره‌ به‌کار هاتوه‌ له‌گه‌ڵ تۆێ‌ و داوى ڕاوکردن .... پاشان  تۆمه‌تباران و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگا کراون بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .


زۆرترین خوێندراو