نێچیرڤان بارزانى و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئێران دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

2/18/2018 6:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئێوارى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 18 ى شوباتى 2018 ،له‌ په‌راوێزى سێیه‌م و دوا ڕۆژى کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌که‌ ده‌ربڕى و په‌یوه‌ندیى دێرین و‌ دۆستایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران و په‌ره‌پێدانیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان بۆ تاران و ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى له‌وێ، ڕه‌وشى ئێستا و دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات کرایه‌وه‌.

تاوتوێکردنى ڕه‌وشى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و ڕه‌وشى ناوچه‌که‌ به‌گشتی، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو .


زۆرترین خوێندراو