شاره‌وانى سلێمانی: ئه‌و خانوانه‌ تاپۆناکرێن که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ماسته‌رپلانن

2/18/2018 7:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانىرایگه‌یاند  بڕیارى تاپۆکردن ئه‌و خانوانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ زیاده‌ڕۆیین و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ماسته‌رپلانى شاره‌وانیدان.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 18 ى شوباتى 2018 یوسف یاسین سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد که‌ بڕیارى تاپۆکردنى خانووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک زیاده‌ڕۆییه‌کان ناگرێته‌وه‌ و له‌سلێمانى 105 خانووى زیاده‌ڕۆ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت بڕۆخێندرێن و له‌برى ئه‌وه‌ زه‌وییان پێده‌درێت.

وتیشی: بڕیارى تاتوپۆکردن خانووى 313 که‌س ده‌گرێته‌وه‌ و ناوه‌کانیان ئاماده‌یه‌ بۆ تاپۆکردن.

سه‌رۆکى شاره‌وانى ڕاشیگه‌یاند: بڕیارێک هه‌یه‌ به‌ ناوى بڕیارى ژماره‌ 6 که‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاپۆکردنى سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ى که‌ که‌وتونه‌ته‌ ناو ماسته‌رپلانى شاره‌وانى له‌ ساڵى 2012، که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بکرێت 20 هه‌زار خێزان لێى سوودمه‌ند ده‌بن.

سه‌رۆکى شاره‌وانى داواى له‌ دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى کرد که‌ ئه‌گه‌ر به‌نیازى کڕینى زه‌وى و زارن سه‌ردانى شاره‌وانى و تاپۆ بکه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى که‌ ئه‌و زه‌وى و زاره‌ ئه‌وله‌ویاتیان هه‌یه‌، چونکه‌ هه‌ندێک که‌س به‌بیانووى کڕین و فرۆشتنى زه‌وى قۆڵى خه‌ڵک ده‌بڕن. 


زۆرترین خوێندراو