هاتوچۆى هه‌رێم ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کات که‌ ڕێگاى سماقوڵى شیاونیه‌ بۆ هاتوچۆ

2/18/2018 10:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







هاتوچۆى هه‌رێم ئاگادارى سه‌رجه‌م هاوڵاتییان ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا ڕێگاى سماقوڵى به‌کار نه‌هێنن بۆ هاتوچۆکردن له‌هۆى ئه‌وى ئه‌و رێگایه‌ شیاوى هاتوچۆ نیه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم ئاگادارى سه‌رجه‌م هاوڵاتییان ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا ڕێگاى سماقوڵى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شیاو نییه‌ بۆ هاتوچۆى ئوتومبیلى بارهه‌گر و ئوتومبیلى دیکه‌.

هۆکاره‌که‌شى بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداو و کۆگاکانى ئاو، سه‌رقاڵى دروستکردنى پڕۆژه‌ى به‌نداوى (جه‌لی)ن له‌ ناوچه‌ى سماقوڵی، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتییان ڕێگه‌ى دیکه‌ به‌کاربهێنن به‌مه‌به‌ستى هاتوچۆ.


زۆرترین خوێندراو