ئاگاداریه‌ک له‌ هاتوچۆى سلێمانیه‌وه‌ له‌سه‌ر پردى تانجه‌رۆ

2/18/2018 10:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌گاداریه‌کدا هۆشدارى ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌سه‌ر داخستنى پردى تانجه‌رۆ به‌هۆى مه‌ترسى  روخانیه‌وه‌ .
ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

ئاگاداریه‌ک له‌ هاتوچۆى سلێمانیه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران 

 به‌ هۆى باران بارینى زۆره‌ وه‌  رووخان له‌سه‌ر پردى تانجه‌رۆ دروستبووه‌ , ئاگادارى سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌که‌ین  مه‌ترسى رووخان له‌سه‌ر پردى تانجه‌رۆ دروستبووه‌، به‌هۆى کاریگه‌ریى باران بارین‌و که‌وتنه‌وه‌ى لافاوه‌وه‌، بۆیه‌ هاتوچۆى سلێمانى بڕیاریدا ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌رى پرده‌که‌ به‌ربه‌ست بکات‌و هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پرده‌که‌ ڕابگرێت، 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتیان ده‌ توانن له‌ رێگاى عه‌ربه‌ت و داره‌ ره‌شه‌وه‌ بچنه‌ قه‌ره‌داغ تاوه‌کو کاتى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و حاڵه‌ته‌.

چه‌ند وێنه‌یه‌کى ئه‌مشه‌وى پردى تانجه‌رۆ

فۆتۆ :به‌رهه‌م محمود


زۆرترین خوێندراو