4
7 حزبى سۆسیالیست : حکومه‌تى عێراق به‌ربه‌ست دروست ده‌کات و بڕواى به‌ شه‌راکه‌ت نییه‌ و چێژ له‌سزادانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بینێ‌
4/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى گه‌لى کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌‌ جه‌ماورییه‌ گرنگه‌،‌ کوردستانى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ ده‌روازه‌ى ئازادى هه‌موو عێراق و گۆڕینى هاوکێشه‌ى سیاسى له‌ ناوچه‌که‌دا.هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیش حکومه‌تى عێراق به‌ربه‌ست درووستده‌کات و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ش که‌له‌ به‌غدایه‌ وه‌ک ئه‌وانه‌ى پێشووتر بڕواى به‌ شه‌راکه‌ت نییه‌ و چێژ له‌ سزادانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بینن.

ئه‌مه‌ش ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه‌ :


ڕاگه‌یاندراوى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 
به‌ بۆنه‌ى ۲۷ هه‌مین ساڵڕۆژى ڕاپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ى ئازارى ساڵى ۱۹۹۱ى کوردستان‌ .

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان.
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان.
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان .

٥ى ئازار ئه‌و ڕۆژه‌ گرنگ و مێژووییه‌ که‌ ۲۷ ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر و له‌ ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌مان به‌ هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ شارى ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌رین یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ى ڕاپه‌ڕینی له‌ ده‌ڤه‌رى پشده‌ر و بتوێن لێدا و گه‌له‌که‌مان گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ڕژێمى به‌عس و سه‌رسه‌ختیرن دوژمنیدا تۆمار کرد و زۆربه‌ى خاکى کورستانى باشوورى ئازاد کرد .

ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌‌ جه‌ماورییه‌ گرنگه‌،‌ کوردستانى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ ده‌روازه‌ى ئازادى هه‌موو عێراق و گۆڕینى هاوکێشه‌ى سیاسى له‌ ناوچه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها بووه‌ تاجى سه‌رکه‌وتنى ده‌یان شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له‌ مێژووى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى کوردستان و به‌دیهێنانى ئامانجى هه‌زاران شه‌هید و تێکۆشه‌رى بزووتنه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستان‌ و هه‌میشه‌‌ وه‌ک ڕووداوێکى مه‌زن له‌مێژووى نوێى گه‌له‌که‌ماندا به‌شانازیه‌وه‌ یاد ده‌کرێته‌وه‌.

به‌شێک له‌و شانازییه‌ش به‌ر حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌که‌وێت که‌ چۆن له‌ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شۆڕش نوێدا پێشه‌نگى گیانبه‌خشین بوو له‌ ڕاپه‌ینیشدا ڕۆڵى دیار و ئاماده‌یى کاریگه‌رى هه‌بووه‌ .

هاوڵاتیانى خۆڕاگرى کوردستان
ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادى راپه‌ڕین ده‌که‌ینه‌وه‌، قه‌یرانى سیاسى و دارایى زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ به‌رۆکى هاوڵاتیانى گرتووه‌ و تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌وقه‌یرانانه‌‌‌ کاریگه‌رى ته‌واویان خستۆته‌ سه‌ر بارودۆخ وشێواز وژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان .

بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیش حکومه‌تى عێراق به‌ربه‌ست درووستده‌کات و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ش که‌له‌ به‌غدایه‌ وه‌ک ئه‌وانه‌ى پێشووتر بڕواى به‌ شه‌راکه‌ت نییه‌ و چێژ له‌ سزادانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بینن، سه‌ربارى به‌رگرى و شه‌ڕى چورساڵه‌ى هێزه‌ قاره‌مانه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و پاراستنى خاکى کوردستان و هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها پاراستنى گیانى سێ ملیۆن ئاواره‌ى ناوه‌ڕاستى عێراق و به‌خشینى خوێنى هه‌زاران شه‌هید و بریندارى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانى تیرۆرستانى داعش . هێزه‌کانى عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و فرۆکه‌ خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان داخست و ئه‌مساڵیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور و مافه‌کانى هه‌رێم ، بودجه‌یان تێپه‌ڕاندوو، که‌ ئه‌مه‌ش دژى هه‌موو ئه‌و ڕێکه‌وتن و بنه‌مایانه‌ى شه‌راکه‌تى کورده‌ له‌ عێراق .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوى نوێ‌ بنێت بۆ به‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و به‌په‌له‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کان له‌به‌غدا و په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان بڕیارى یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ بده‌ن و کۆتایى به‌م دۆخه‌ى ئێستا بهێنن . 

ئێمه‌ش‌ له‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، وه‌ک هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ڕێگاى خه‌بات و تێکۆشان ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان .
سزدان و فشارى حکومه‌تى ئێستاى به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ناتوانێت ئیراده‌ى پۆڵاینى حکومه‌ت و گه‌لى کوردستان لاواز بکات و به‌رده‌وامیدانیان له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تى گه‌مارۆدان و برسیکردنه‌ هه‌مان چاره‌نووسى ڕژێمه‌کانى پێشووترى عێراق ده‌بێت و سه‌رکه‌وتنیش بۆ ئه‌زموونى تێکۆشانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت .

به‌رزو شکۆداربێت بیره‌وه‌رى ۲۷ ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕین..
نه‌مریى بۆ شه‌هیدانى کاروانى خه‌باتى ڕزگارى کوردو کوردستان
سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان


مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
5-3-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group