به‌رنامه‌ى لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
15/4/2018
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌رنامه‌ى لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕۆژى ١٢-٥- ۲٠۱۸
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ماوه‌ى (٤۲) ساڵه‌ى خه‌باتى خۆیدا به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان ،له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانى داوه .
ڕۆڵى گرنگى هه‌بووه له ئازادکردن و پاراستنى خاکى کوردستان ، هه‌وه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که نراوه بۆ ئاوادانکردنه‌وه و بونیات نانه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان .
له ئێستاشدا حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ک قه‌واره‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ به لیستى ژماره (۱۷٠) به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌کات و داوا له هاوڵاتیانى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و کوردانى تاراوگه و ته‌واوى چین وتوێژه‌کان ده‌کات ، ده‌نگ بده‌ن به لیستى ژماره (۱۷٠) بۆ خزمه‌تى زیاتر و گه‌یشتن به مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان .
لیستى ژماره (۱۷٠) کارده‌کات بۆ
بوارى سیاسى :
١ ـ داکۆکیکردن له مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان . ٢ ـ کارکردن بۆ دیاریکردن و چه‌سپاندنى سنوورى جوگرافى هه‌رێمى کوردستان بهناوچهکوردستانییهکانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه . ٣ ـ داکۆکیکردن له ئه‌نجامى ڕیفراندۆمى گه‌لى کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان . ٤ ـ داکۆکیکردن له ته‌واوى مافه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه وه‌ک پارێزه‌رى خاکى کوردستان
بوارى ئابوورى :
١ ـ کارکردن بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى کوردستان بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان . ٢ ـ داکۆکیکردن له پشکى ( ١٧٪ ) هه‌رێمى کوردستان له بوودجه‌ى گشتى عێراق . ٣ ـ چاودێریکرنى سه‌رجه‌م داهاته‌کان و کۆکردنه‌وه و دابه‌شکردنیان به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه .
بوارى ته‌ندرووستى :
١ ـ ڕێگری‌کردن له هاورده‌کردنى داوده‌رمانى خراپ و بهسهرچوویى ته‌ندرووستى . ٢ ـ زیادکردنى ڕیژه‌ى سه‌وزایى و پاراستنى ژینگه له پێناو ژیانێکى ته‌ندرووست .
بوارى په‌روه‌رده :
١ ـ پشتگیرى مامۆستایان و گرینگیدانى زیاتربه ژیان و توانایان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنى په‌روه‌رده و خوێندن . . ٢ ـ پشتیوانیکردنى خوێندکاران بۆ وه‌رگرتنیان له زانکۆکانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات . ۳ ـ ڕه‌خساندنى هه‌لى کار بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ى بِروانامه به‌ده‌ستده‌هێنن .
بوارى کشتوکاڵ :
١ ـ گرینگی‌دان به به‌نداوه‌کان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنى کشتوکاڵ . ٢ ـ کارئاسانى بۆ ده‌ستخستنى پێداویستى کشتوکاڵ و پهیداکرنى بازاێ و ساخکردنه‌وه‌ى به‌روبوومى جوتیاران . ٣ ـ سوود وه‌رگرتنى زیاتر له زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان به شێوازێکى زانستیانه . ٤ ـ گرنگیدان به‌و کارگانه‌ى تایبه‌تن و بوژانه‌وه‌ى بوارى کشتوکاڵ .
بوارى مافى مرۆڤ :
١ ـ پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ و فه‌راهه‌مکردنى ئازادى . ٣ ـ به‌رقه‌رارکردنى ئاشتى و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى شه‌ڕ ٣ ـ باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى زیندانیان .
بواره‌کانى ئافره‌تان و منداڵان و لاوان :
١ ـ کارکردن بۆ یه‌کسانى مافه‌کانى ئافره‌تان ٢ ـ چه‌سپاندنى مافه‌کانى منداڵ و بنبڕکردنى هه‌موو شێوازێکى توندووتیژى ده‌رهه‌ق به منداڵان . ٣ ـ بایه‌خدان به لاوان و سوودوه‌رگرتن له به‌هره و تواناکانیان
|