به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ جه‌لیل سه‌عید ده‌کات

4/22/2018 5:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌  21 ى نیسانى 2018، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بوونى حسێن خه‌لیفه‌ تێکۆشه‌رى دێرین له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازیکرد له‌خه‌لیل سه‌عید به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و شاندێکى هاوڕێى.

له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ته‌ئکیدى له‌ هه‌ماهه‌نگى ، مه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌کانى حزبى سۆسیالیست کرده‌وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانیان ، به‌تایبه‌تى بۆ سه‌رخستنى لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى عێراق .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ خه‌لیل سه‌عید به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست هه‌وڵ و تواناکانى خۆى بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 ى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان دوپاتکرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌لى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراق ى فیدراڵدا.



زۆرترین خوێندراو