به‌ڕێوبه‌رێکى کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان کوژرا

4/24/2018 10:21:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








 دوانیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌  24 ى نیسانى 2018 له‌ شه‌قامى سه‌د مه‌ترى شارى هه‌ولێر له‌ نزیک فامیلى مۆڵ له‌هه‌ولێر (فارس محه‌مه‌د سادق) پێشمه‌رگه‌ى دێرینى یه‌کێتى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتی، به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه‌ کوژرا.

تارق نوری، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر به‌ کوردستان24ى راگه‌یاند، "لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسه‌که‌ ده‌ستیپێکردووه‌، به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌هۆى کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و خوێندارى کوژراوه‌، کوشتنه‌که‌ به‌ هۆکارى سیاسیى نه‌بووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر وتیشی: "له‌ بوونى هه‌ر زانیارییه‌کى نوێ هاووڵاتیانى شارى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌".

تارق نوری، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر وتیشى: "له‌ به‌دواداچوونى سه‌ره‌تایى بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌، ئه‌و که‌سه‌ کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خوێندارى هه‌بووه‌. مه‌رامى سیاسى تێدا نه‌بووه‌".

له‌لاى خۆشیه‌وه‌  سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان سه‌باره‌ت به‌کوشتنى (فارس محه‌مه‌د سادق) له‌ناو شارى هه‌ولێر راگه‌یاند: ئێمه‌ پێش لێکۆڵینه‌وه‌کان ناکه‌وین و چاوه‌ڕوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌که‌ین و داوا له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر ده‌که‌ین که‌ به‌زووترین کات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و رووبه‌ڕووى یاسایان بکه‌نه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو