شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى بتوێن و پشده‌ر ده‌کات

4/25/2018 8:09:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2018 ،شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌هه‌ڤاڵان  عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى وره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و قایه‌ق مه‌هدى  وعه‌بدوره‌حمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و محه‌مه‌د ده‌ره‌میانى ئه‌ندامى ده‌زگارى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى بتوێن و پشده‌ریان کرد .
 
سه‌ره‌تادا شانده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ڵادزێى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان کردو له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌مزه‌ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو کارگێڕو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازیکران .

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌رێز عه‌بدوڵاحاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیشکى خسته‌سه‌رپرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌بڕیاره‌ له‌مانگى داهاتودا ئه‌نجام بدرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له‌سه‌ر کار کردن بۆ پشتیوانى لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ژماره‌ 170 کرده‌وه‌ که‌به‌ لیستێکى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى کردووه‌ و دواى له‌ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ند کرد ئاماده‌کارى ته‌واو بکه‌ن  بۆ سه‌رخستنى ئه‌ولیسته‌ له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاترى هاوڵاتیان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا .

پاشان شانده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان کردو له‌لایه‌ن قادر ئه‌حمه‌د به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو کارگێڕو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازیکران .

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى ئومێدی خواست هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین وه‌ک چۆن پێشه‌نگ بوون له‌ راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991 به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشه‌نگ بن له‌به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رخستنى لیستى 170ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیى و به‌دیهێنانى ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌مان .

له‌لاى خۆیانه‌وه‌ به‌رپرس و کارگێرو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌کانى قه‌ڵادزێ و رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانیانکرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 


زۆرترین خوێندراو