شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانى ناوه‌ندى رێکخستنى پشده‌رى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌ران ده‌کات

4/25/2018 8:20:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25ى نیسانى2018 ،شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ده‌زگارى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ناوه‌ندى رێکخستنى پشده‌رى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان و له‌لایه‌ن سه‌ید عه‌زیز ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌شێک له‌ ستافى ناوه‌ندى رێکخستن پێشوازی کران.

له‌دیدارێکدا تیشکخرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوولا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى هه‌ردولا کرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشى سیاسى کوردستان و عێراق کرا به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌بڕیاره‌ له‌مانگى داهاتودا ئه‌نجام بدرێت  .

شاندى باڵاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌ربڕى که‌له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق پشتیوانى خۆیان بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و کاندیده‌کانى دوپات کرده‌وه‌ و ئومێدیان خواست به‌هه‌موولایه‌ک بتوانن حزمه‌ت به‌دۆزى کوردو هاوڵاتیانى کوردستان بکه‌ن .


زۆرترین خوێندراو