به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگاکان کۆبۆوه‌

5/19/2018 11:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19 ى مایسى 2018 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بونى لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى کارگێرى و مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبۆوه‌ .

سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزب و کوردستان ده‌ستى پێکرد .

پاشان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ر سه‌ر گۆرانکاریه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و عێراق و ئاماژه‌یدا به‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌له‌ 12 ى ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌چوو که‌حزبى سۆسیالیست به‌لیستێکى سه‌ربه‌خۆ به‌شداری تێدا کردبوو سه‌رنج وتێبینیه‌کانى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ خسته‌روو .

ووتیشى که‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئاشکرا کراوه‌ حزبى سۆسیالیست به‌ ناراستى ده‌زانێت و سه‌رنج وتێبینیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌ و ئه‌نجامه‌که‌ى ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى چاودێرانى حزب له‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان یه‌کناگرێته‌وه‌ هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تانه‌یان پێشکه‌شى کۆمسیۆن کردووه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ داواى هه‌ژمارکردنه‌وه‌یان کردووه‌ له‌رێگاى ده‌ستى .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ستخۆشى له‌سه‌رجه‌م به‌رپرس و کادرو ئه‌ندام و دۆستان و لایه‌نگرانى حزبى سۆسیالیست کرد که‌هه‌وڵ و کۆششیان کردووه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى حزبى سۆسیالیست و به‌رده‌وام بوون تائه‌نجامدانى پرۆسه‌که‌ به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوون .هه‌ربۆیه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ حزبى سۆسیالیست ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌و به‌مافى ره‌واى خۆشى ده‌زانێت به‌دواداچوون بکات بۆ ده‌نگه‌کانى هه‌ربۆیه‌ دووباره‌ سکاڵا تۆمارده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌کانى خۆى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆى .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌ گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کارکردنى به‌رده‌وام بۆ به‌روپێشبردنى ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست و دانانى میکانیزمى گونجاو بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌نگى راسته‌قینه‌ى حزبى سۆسیالیست بێت و له‌گه‌ڵ خه‌بات و تێکۆشانیدا یه‌کبگرێته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو