سلێمانی: نرخ و رێنمایى نوێ بۆ کارگه‌کانى دروستکردنى نان داده‌نرێت

5/21/2018 11:46:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ شارى سلێمانى نرخ و رێنمایى نوێ بۆ کارگه‌کانى دروستکردنى نان داده‌نرێت و بۆ جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى چادێریان ده‌که‌ن ,.

رۆژى دووشه‌ممه‌ 21 ئایارى 2018 , ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى یه‌ک خستنى نرخ و به‌دواداچون بۆ جۆر و کوالیتى ئه‌و پێکهاتانه‌ى نان که‌ له‌ کارگه‌کانى دروستکردنى نان له‌ سلێمانى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌ ئاماده‌بونى به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ خاوه‌نى کارگه‌کانى دروستکردنى نان کۆبووه‌وه‌ , له‌ سه‌ره‌تادا قائیمقامى سلێمانى ده‌ستخۆشى له‌ هه‌موو خاوه‌نى کارگه‌کانکرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى که‌ ده‌یخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌کى باش پێداویستى بازاێ‌ دابین ده‌که‌ن , هه‌روه‌ها بۆ یه‌کخستنى نرخ و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى جۆر و پێهاته‌ى ئه‌و نانانه‌ى که‌ له‌ کارگه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هرێنرێت .

ئاوات محه‌مه‌د قائیقمامى سلێمانى ووتى : بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێکى ته‌ندروست به‌ نرخێکى گونجاو بگات به‌ ده‌ستى هاوڵاتیان هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر و پێویسته‌ خاوه‌نى کارگه‌کانى نان  پابه‌ندبن به‌ کۆى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌کرێت, ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند نرخ و رێنماییه‌کان گشت گیره‌و له‌مه‌ودوا کار به‌و رێنماییه‌ نوێیانه‌ ده‌کرێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانشى راسپارد چاودێرى هه‌موو کارگه‌کان بکه‌ن و رێگرى له‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ک بگرن .

 * نرخ و رێنمایى نوێ بۆ کارکردنى کارگه‌کانى نان له‌ سلێمانى 

"28" نانى تیرى به‌ "8" هه‌زار و "500" دینار به‌ کێشى گونکى "190" غرام
هه‌شت نان به‌ "1000" دینار به‌ کێشى گونکى "130" غرام
هه‌شت کولێره‌ به‌ "1000" دینار به‌ کێشتى گونکى "130" غرام
چوار کولێره‌ به‌ "1000" دینار به‌ کێشى گونکى "260" غرام 
یه‌ک ناوه‌شکێنه‌ به‌ " 500" به‌ کێشى کونکى "250" غرام
یه‌ک ناوساجى به‌ "250" دینار به‌ کێشى "130" غرام 
یه‌ک که‌لانه‌ به‌ "500" دینار به‌ کێشى گونکى " 150" غرام

تێبینى : به‌کارهێنانى کونجى و ڕه‌شکه‌و شمڵى یان هه‌ر بابه‌تێکى له‌و شێوه‌یه‌ نابێته‌ هۆى زادکردنى نرخ یان که‌مکردنى کێشى گونک


زۆرترین خوێندراو