له‌سلێمانى کێشه‌ى کارگه‌کانى نان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ‌

5/22/2018 9:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ هه‌وڵى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى کێشه‌ى خاوه‌ن کارگه‌کانى نانى تیرى له‌شارى سلێمانى چاره‌سه‌رکرا،  نرخ و رێنمایى نوێ بۆ کارگه‌کانى دروستکردنى نان داده‌نرێت و بۆ جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى چادێریان ده‌که‌ن . 

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایگه‌یاند: خاوه‌نى کارگه‌کانى سلێمانى سه‌ردانیانکردین و کێشه‌کانیان ئاڕاسته‌ى ئێمه‌کرد که‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانى قائیمقامێت بۆیاندروستبووه‌ ، وه‌ئێمه‌ش کێشه‌که‌مان بۆ بردنه‌ لاى قائیمقامێتى سلێمانى و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى کۆبوینه‌وه‌ و به‌هه‌وڵى ئێمه‌ توانیمان له‌سه‌ر نرخێک ڕێکه‌وین که‌ هه‌ردولا ڕه‌زامه‌دیان له‌سه‌ر پیشاندا.

 کارگه‌کان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى که‌ ده‌یخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌کى باش پێداویستى بازاێ‌ دابین ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها بۆ یه‌کخستنى نرخ و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى جۆر و پێکهاته‌ى ئه‌و نانانه‌ى که‌ له‌ کارگه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هرێنرێت.

سه‌رۆژى ژوورى بازرگانى ڕاشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د قائیقمامى سلێمانى و خاوه‌ن کارگه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێکى ته‌ندروست به‌ نرخێکى گونجاو بگات به‌ ده‌ستى هاوڵاتیان هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر و پێویسته‌ خاوه‌نى کارگه‌کانى نان  پابه‌ندبن به‌ کۆى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌کرێت.

سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، نرخ و رێنماییه‌کان گشت گیره‌و له‌مه‌ودوا کار به‌و رێنماییه‌ نوێیانه‌ ده‌کرێت, لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانش راسپاردراون چاودێرى هه‌موو کارگه‌کان بکه‌ن و رێگرى له‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ک بگرن .

 * نرخ و رێنمایى نوێ بۆ کارکردنى کارگه‌کانى نان له‌ سلێمانى 
1-"28" نانى تیرى به‌ "8" هه‌زار و "500" دینار به‌ کێشى گونکى "190" غرام
 هه‌شت نان به‌ "1000" دینار به‌ کێشى گونکى "130" غرام
 هه‌شت کولێره‌ به‌ "1000" دینار به‌ کێشتى گونکى "130" غرام
 چوار کولێره‌ به‌ "1000" دینار به‌ کێشى گونکى "260" غرام 
 یه‌ک ناوه‌شکێنه‌ به‌ " 500" به‌ کێشى کونکى "250" غرام
 یه‌ک ناوساجى به‌ "250" دینار به‌ کێشى "130" غرام 
 یه‌ک که‌لانه‌ به‌ "500" دینار به‌ کێشى گونکى " 150" غرام

تێبینى : به‌کارهێنانى کونجى و ڕه‌شکه‌و شمڵى یان هه‌ر بابه‌تێکى له‌و شێوه‌یه‌ نابێته‌ هۆى زیادکردنى نرخ یان که‌مکردنى کێشى گونک


زۆرترین خوێندراو