سلێمانى ... خواردنگه‌یه‌ک داده‌خرێت

5/23/2018 1:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنمایه‌کانى کارکردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ خواردنگه‌ى سندویج هاوس داده‌خرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامى سه‌ردان و پشکنینه‌ به‌رده‌وامه‌کانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌رکه‌وت خواردنگه‌ى سندویج هاوس پابه‌ندى مه‌رج و رێنمایه‌کانى کارکردن نیه‌و شوێنى هه‌ڵگرتن و ئاماده‌کردنى خواردن و که‌لوپه‌لى ئاماده‌کردنى خواردنه‌کانى ته‌نانه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ى له‌و شوێنه‌دا بوون له‌ڕووى ته‌ندروستیه‌وه‌ شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نین، بۆیه‌  به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى شوێنه‌که‌ داده‌خرێت،

ووتی: سه‌رپێچى کردن له‌ رێنمایه‌کانى کارکردن، جۆرى ئه‌و سزا دیارى ده‌کات که‌ به‌رامبه‌ر شوێنێک ده‌کرێت، بۆیه‌ که‌مته‌رخه‌مى له‌پاک و خاوێنى له‌ ئه‌مبارکردن و دروستکردنى خواردندا لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت, ناکرێت  خواردنى نه‌شیاو ناته‌ندروست پێشکه‌ش به‌ هاوڵاتیان بکرێت، چونکه‌ هۆکارى سه‌ره‌کى زۆرێک له‌نه‌خۆشیه‌کان خواردنى ناته‌ندروسته‌.

گۆران قادر ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌ش کرد، به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى خواردنگه‌ى سندویج هاوس داده‌خرێت تاسه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌کان جێبه‌جى ده‌کات و سه‌رجه‌م که‌ل وپه‌ل و خواردنه‌ نه‌شیاوه‌کانى ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناو ده‌برێن.


زۆرترین خوێندراو