به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌سکرتێرى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات

5/23/2018 5:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ شارى هه‌ولێر پێشوازى کرد له‌باپیر کامه‌لا سکرتێرى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان .

له‌ددارێکدا باس له‌دۆخى سیاسى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو جه‌خت له‌سه‌ر گۆڕانکارى له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ کرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .
هه‌روه‌ها باس له‌ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق کرا به‌تایبه‌تى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ى له‌ پرۆسه‌که‌دا به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌نجامدراون له‌ هه‌رێمى کوردستان و شارى که‌رکوک .

هه‌رله‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رێز حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و ساخته‌ کاریه‌ى که‌ ئه‌نجامدراوه‌ گیراوه‌ته‌به‌رو بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش سکاڵا پێشکه‌شى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کراوه‌ و چاوه‌روانى ده‌ره‌ئه‌نجامى سکاڵا کان ده‌بن .

هه‌وه‌ها ووتیشى حزبى سشۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌هیچ جۆرێک سازش له‌ ده‌نگه‌کانى خۆى ناکات و تابه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌دواداچوون و گرتنه‌به‌رى سه‌رجه‌م رێگاکان ،چونکه‌ ده‌نگى حزبى سۆسیالیست ده‌نگى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.

 ‎هه‌رله‌دیداره‌که‌دا ئاماژه‌درا به‌په‌یوه‌ندى نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان ته‌ئکیدیش له‌سه‌ر پته‌وکردنى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ کرایه‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تکردن به‌ دۆزى ره‌واى گه‌له‌که‌مان و به‌دیهێنانى مافه‌کانى کورد .


زۆرترین خوێندراو