له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئامێرى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان به‌کارناهێنرێ

5/24/2018 1:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیاران به‌کۆى ده‌نگ بڕیاریدا ئامێرى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌کارنه‌هێندرێت و هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى سیسته‌مى کۆن به‌ڕێوه‌بچێت.

شێروان زرار گوته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان ، ، له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیاران به‌کۆى ده‌نگ بڕیاریدا ئامێرى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌کارنه‌هێندرێت و هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى سیسته‌مى کۆن به‌ڕێوه‌بچێت  .

ووتیشى :"کۆمسیۆن هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خاته‌گه‌ێ‌ بۆ رێگرى کردن له‌ ساخته‌کارى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان".

هه‌روه‌ها ووتى : "رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ناوى قه‌واره‌کان بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان تۆمار ده‌کرێن و له‌ کۆنفرانسێکى له‌ رۆژانى داهاتوودا له‌ رۆژنامه‌وانیدا روونکردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو".

 ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌: "خۆمان ئاگادارین که‌ که‌موکوڕى له‌ شێوازى ده‌نگدان و هه‌ژمارکردنى ده‌نگدان به‌ ده‌ست کشه‌ى هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌واوى رێکارى پێویست بۆ رێگریکردن له‌ ساخته‌کارى ده‌گرینه‌به‌ر".


زۆرترین خوێندراو