وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سبه‌ى کرده‌ یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان

6/14/2018 5:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








لیژنه‌ى بینینى مانگ له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى هه‌ینى 15ى حوزه‌یرانى 2018 یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 14 ى حوزه‌یرانى 2018 ،وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزى  راگه‌یاند و پیرۆزبایى له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و جیهان کرد.

هاوکات کۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ى هه‌ینى یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وڵاتى قه‌ته‌ریشه‌وه‌ سبه‌ى رۆژى هه‌ینى وه‌ک یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دیاریکرا.


زۆرترین خوێندراو