به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى پارتى کرێکاران وره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات

6/19/2018 8:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یالوه‌رى شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن باپیر کامه‌لا سکرتێر و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى پارتى کرێکاران وره‌نجده‌ران کوردستان پێشوایکرا.

له‌دیدارێکدا باس له‌بارودۆخى کوردستان و عێراق و ناچه‌که‌ کراو تیشکخرایه‌ سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان و ئه‌و ره‌وشه‌ى دواى هه‌ڵبژاردن رویان له‌عێراق و کوردستان کردووه‌ به‌تایبه‌تى ده‌رئه‌ىنجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ ناکۆکى و له‌ىنێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان دروست کردوو ناره‌زایه‌تى چه‌ندین لایه‌نى کوردستانى و عێراقى لێکه‌وته‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا باس له‌ره‌وشى کوردستان کراو به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رله‌نێوێ دروستکردمنى حکومه‌تى نوێ‌ و گۆرانکارى سیاسى له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومڕانیدا ،له‌وروه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌یه‌ر یه‌کریزى و پێکه‌وه‌ کارکردن کرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى به‌شدارى له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن له‌پێناو گه‌یاندنى نوێنه‌رى خه‌ڵک بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و داکۆکیکردن له‌مافى هاولاتیان و پێشمه‌رگه‌و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و گه‌راندنه‌وه‌ى مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و باشکردنى بژێوى خه‌ڵک .

له‌کۆتایى دیداره‌که‌داجه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان، له‌سه‌ر به‌نه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى  و که‌سى له‌پێناو خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى کوردستان  .


زۆرترین خوێندراو