لیستى سه‌رده‌م وه‌ک یه‌که‌م هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى کوردستان تۆمارکرا

6/19/2018 10:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم له‌ شارى هه‌ولێر یه‌که‌م هاوپه‌یمانێتى  به‌ناوى (لیستى سه‌رده‌م ) بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان تۆمار کرا که‌له‌هه‌ر یه‌ک له‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وپارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى کوردستان پێکهاتووه‌ .

لیستى سه‌رده‌م له‌ژێر درووشمى( دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانی) وه‌ک هاوپه‌مانێتیه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان تۆمار کراکه‌ بڕیاره‌ له‌ 30-9-2018 پرۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم  بۆ تۆمارکردنى هاوپه‌یمانیێتى ماوه‌ى سێ رۆژى دیاریکردووه‌ له‌ 18 ى حوزه‌یرانه‌وه‌ ده‌رگاى خۆتۆمارکردن کراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌کو 20 ى حوزه‌یران،به‌ڵام تائێستا ته‌نها (لیستى سه‌رده‌م ) تۆمار کراوه‌ .


زۆرترین خوێندراو