4
7 کورد 6 کورسى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى عێراقى به‌ده‌ستهێناوه‌
4/5/2013
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز: شۆڕش محه‌مه‌د
سه‌رۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ سایتى جه‌ماوه‌رنیوزى  رایگه‌یاند: کورد له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى عێراق 6 کورسى به‌ده‌ست هێناوه‌، راشیگه‌یاند: ده‌وڵه‌تى یاسا پله‌ى یه‌که‌مى کورسییه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌ربه‌ست مسته‌فا به‌ سایتى جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند:  به‌پێى ئه‌نجامى کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12 پارێزگاکه‌ی عێراق لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی پێکه‌وه‌ژیان که‌ کورد سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات شه‌ش کورسی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێى وته‌کانى ناوبراو لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان له‌ پارێزگاى به‌غدا 1 کورسی و له‌ پارێزگای واست 1 کورسی و له‌ سه‌ڵاحه‌دین 1 کورسی وسێ کورسیشى له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ له‌کۆى هه‌ر 12 پارێزگاکه‌ لیستى ده‌وڵه‌تی یاسای که‌ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات پله‌ی یه‌که‌مى به‌ده‌ستهێناوه‌و دواى ئه‌ویش کوتله‌ی مواتن که‌ عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌و ‌کوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌دریش له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
Watch live video from www.surens.com on www.justin.tv
5
ئایا حکومه‌تى عێراق داواکانى کورد له‌وماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌کات ؟


ترس له‌ چاڵدێرانێکى تر !
شه‌قامێکى ئارام !!
ڕه‌چه‌ڵه‌کى ئێمه‌ ئێزدیه‌ … شه‌نگال وارا مه‌ هه‌میه‌
هه‌رێمى سکۆتله‌ندا سه‌ربه‌خۆى ره‌تکرده‌وه‌
داعش چاوی بڕیوه‌ته‌ پاره‌ی بانک‌و گیرفانی فه‌رمانبه‌ران
به‌سره‌ داوای وه‌زاره‌تی سیادی ده‌کات
Created by AVESTA Group