سه‌رۆک کۆمار گرنگى یه‌ک هه‌ڵوێستى هۆزه‌کانى له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ى تێرۆر دوپات ده‌کاته‌وه‌

2/25/2015 4:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  25 ى شوباتى 2015 ، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازى کرد له‌ وه‌فدێکى که‌سایه‌تیه‌ دیاره‌کانى هۆزه‌کانى ئه‌نبار.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆک کۆمار گوێى گرت له‌ کێشه‌ و نیگه‌رانیه‌کانى رۆڵه‌کانى ئه‌نبار و ئه‌و ئاسته‌نگه‌ گه‌ورانه‌ى که‌ رۆڵه‌کانى ئه‌و شاره‌ رووبه‌رووى ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌لاماره‌ دڕندانه‌ى  که‌ له‌سه‌ر ده‌ستى تاقمى داعش ده‌کرێته‌ سه‌ریان , هه‌روه‌ک روناکیان خسته‌ سه‌ر ئازار و ئاسته‌نگانه‌ى که‌ به‌هۆى به‌گژاچونه‌وه‌ى تاقمى داعش دوچارى بون.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا که‌سایه‌تى هۆزه‌کانى ئه‌نبار چه‌ند داواکارییه‌کیان پێشکه‌شى سه‌رۆک مه‌عسوم کرد له‌وانه‌ش به‌هێزکردنى تواناى سه‌ربازى سوپا و پۆلیس رۆڵه‌کانى عه‌شایه‌ر له‌گه‌ڵ دابینکردنى سوته‌مه‌نى و  خواردن و پێداویستى ته‌ندروستى که‌ زۆر پێویستیان پێیه‌تى له‌ پێناو به‌هێزکردنى ئیراده‌ى ناوچه‌که‌ له‌ به‌رگرتن به‌ تێرۆریستانى داعش.

ئاماژه‌شى به‌وه‌ کرد که‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ داواکارییه‌ ره‌واکانیان , هه‌وڵى ته‌واوى خۆشى ده‌خاته‌ گه‌ڕ له‌گه‌ڵ لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و داواکاریانه‌ , هه‌روه‌ک ستایشى پاڵه‌وانێتى و ئازایه‌تى رۆڵه‌کانى ئه‌و پارێزگایه‌ى کرد له‌ به‌رگریکردن له‌ شاره‌که‌یان دژ به‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ى که‌ ده‌یانه‌وێ ئارامى و شکۆمه‌ندیان لێ زه‌وت بکه‌ن.

له‌ورووه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌کڕیزى هه‌ڵوێستى عه‌شایره‌کان وه‌ک چه‌کێک بۆ به‌رگرتن له‌ تێرۆر و وه‌ک  چقڵى چاوى دوژمنانى نیشتمان یه‌کبن که‌ لانه‌ى  هه‌موانه‌.


زۆرترین خوێندراو