په‌یامى سه‌رۆک کۆماربۆ رۆژى جیهانى ژن

3/8/2015 6:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار فوئاد مه‌عسوم سڵاوى بۆ ژنانى عێراق و جیهان نارد به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژن که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى:

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى جیهانى ژن گه‌رمترین پیرۆزباى له‌ هه‌موو عێراقیه‌کان و ته‌واوى ژنان ده‌که‌ین له‌هه‌ر کوێیه‌کى ئه‌م جیهانه‌ بن. له‌و یاده‌دا هیواده‌خوازین و به‌ هه‌موو هه‌وڵێکمانه‌وه‌ کارده‌که‌ین له‌ چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوریمان له‌ پێناو فه‌راهه‌مکردنى ژیانێکى باشتر و مرۆڤانه‌ که‌ شایسته‌ى ژنانى عێراق بێت که‌ بۆچه‌ندین ده‌یه‌یه‌ ژنان زۆریان چه‌شتوه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌و ساڵانه‌ى که‌ تیایدا ژنان به‌ده‌ست توندو تیژییه‌وه‌ رووبه‌رووى کاره‌ساتى زۆر بونه‌ته‌وه‌ و له‌و رٍێگه‌یه‌شه‌وه‌ رۆڵى به‌رچاویان گێڕاوه‌ له‌  پاراستنى به‌هاکانى خێزان و کۆمه‌ڵ له‌ وڵاتدا.

ئه‌م یاده‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانین که‌ به‌پرسیارییه‌تى خۆمان دوپاتبکه‌ینه‌وه‌ وه‌ک سه‌رکردایه‌تى ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵ له‌باره‌ى دۆخى دژوارى عێراقیه‌کان له‌ ئێزدى و مه‌سیحى که‌ له‌ رابردوو و ئێستاشدا  رووبه‌رووى دڕنده‌یى چه‌ته‌کانى داعش بونه‌ته‌وه‌ ,که‌ شه‌هید بون یان ئاواره‌بوون یان به‌ دیلگیراون و یاخود خێزان و که‌سوکاره‌کانیان له‌ده‌ستداوه‌ ,که‌ ئه‌م ئاسته‌نگیه‌ جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زارى له‌به‌رده‌م مرۆڤایه‌تى  له‌ سه‌رده‌مه‌دا هیچى تر بۆ به‌رپرسیارانى ناهێڵێته‌وه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ به‌و په‌ڕى شانازیی و فه‌خره‌وه‌ سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ پاڵه‌وانانه‌ى که‌ ژنان له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌کانى وڵات نواندویانه‌, که‌ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ نمونه‌ى جوانتر به‌ مێژوو ده‌به‌خشێ بۆ ئه‌و رۆڵه‌ گه‌وره‌ى که‌ ژنان نواندویانه‌ هه‌ر له‌ به‌رگرى کردن له‌ ژیان و کار کردن له‌ پێناوى ئه‌وه‌ى ماناى مرۆڤانه‌ تر به‌ ژیان ببه‌خشن.

 هه‌موو ساڵێک به‌خۆشى و خێر بۆ ژنان بگه‌ڕێته‌وه‌
هه‌موو ساڵێک هه‌ست و هه‌وڵه‌کانمان له‌گه‌ڵ ژنانى عێراق یه‌کانگیره‌ و له‌گه‌ڵ عێراقى ئازادیش له‌ پێناو ئه‌وه‌ى عێراق ببێته‌ نوێنه‌رى به‌هاى مرۆڤى و ئازادى و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌موو لایه‌ک.

 فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆک کۆمار
8-3-2015 


زۆرترین خوێندراو