سه‌رۆک کۆمارى عێراق پرسه‌و ماته‌مینى ئاراسته‌ى ئیسپانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا ده‌کات

3/25/2015 5:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


  فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  بروسکه‌یه‌کى ماته‌مینى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ک له‌ خاتوو ئه‌نجێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیاو فیپى شه‌شه‌م پادشاى ئیسپانیاو فرانسۆ هۆڵاند سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو یواگیم گاوک سه‌رۆکى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ ده‌کات .

له‌بروسکه‌که‌دا هاوخه‌مى خۆى ده‌ربڕیوه‌ بۆ که‌سوکارى قوربانیانى رووداوى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى ئه‌ڵمانیایى سه‌ر به‌ کۆمپانیاى جێرمان وینکز که‌ نزیکه‌ى ١٥٠ که‌سى تیادا بووه‌و رۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌چیاکانى ئالپ که‌وته‌ خواره‌وه‌ که‌ له‌گه‌شتیدا بووه‌ له‌نێوان شاره‌کانى به‌رشه‌لۆنه‌و دوسڵدۆرفدا.

له‌و پرسه‌ نامه‌یه‌دا سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاندووه‌ ''توشى شۆک بووین به‌ بیستنى هه‌واڵى ئه‌م رووداوه‌ جه‌رگ بڕه‌ که‌ چه‌ندین هاوڵاتى ده‌وڵه‌ته‌کانى ئێوه‌ له‌نێوان قوربانییه‌کاندان، دڵ ته‌نگى و هاوخه‌مى قوڵمان ده‌رده‌بڕین و پرسه‌و ماته‌مینى ئێمه‌و گه‌لى عیراقیش ده‌گه‌یه‌نین به‌ گه‌لانى دۆستى وڵاته‌کانتان و که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌. له‌گه‌ڵ رێزو پێزانینماندا.''


زۆرترین خوێندراو