رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌وه‌

3/31/2015 5:11:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژنامه‌ی (العالم)ی به‌غدادی له‌ ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 31-3-2015 یدا  لێدوانێکی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ داویه‌تییه‌ پاڵ یه‌کێک  له‌ راوێژکارانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دۆست دا  .

له‌ کاتێکدا دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌ی  سه‌رۆک کۆمار ئاشکراو راشکاوانه‌یه‌ و له‌ رێی که‌ناڵه‌ ره‌سمییه‌کان و سایتی ئه‌لیکترۆنیی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه‌ ده‌خرێته‌ رو و راده‌گه‌یه‌نرێت که‌ تاکه‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌سمیی هه‌ڵوێست و چالاکییه‌ ره‌سمییه‌کانی سه‌رۆک کۆماره‌.

 روانینی سه‌رۆک کۆمار ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ  هه‌مو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌روانگه‌ی  پشت به‌ستنه‌ به‌ هاوسه‌نگیی و ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دولایه‌نه‌ ،په‌یوه‌ندییه‌کانیش قوڵ و ریشه‌ دارن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا .

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی  له‌و لێدوانه‌ی که‌ له‌ رۆژنامه‌ی (العالم) دا  هاتوه‌ ، نه‌ دور نه‌نزیک په‌ویوه‌ندیی نیه‌ به‌ سروشت و جۆری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ کراوه‌   .


زۆرترین خوێندراو