عه‌بادى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و پلانى گرتنه‌وه‌ى مووسڵ و به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت

4/5/2015 2:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌6 ى نیسانى 2015 ، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ یاوه‌رى وه‌فدێکى  ئه‌منى و ئابوورى سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکى گرنگ گفتوگۆ بکه‌ن .
  
عه‌ممار شبلى په‌رله‌مانتارى سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى یاسا   له‌لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵوى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ که‌ به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق یاوه‌رى وه‌فدیچکى باڵا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات، که‌ سه‌رجه‌میان له‌به‌رپرسانى تایبه‌ت به‌ کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێکهاتوون".

 شبلى ووتى : "گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ى که‌وه‌فدى حکوومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم باسى لێوه‌ده‌کات، مافى ئه‌و کۆمپانیانه‌ى که‌ له‌ بوارى نه‌وت له‌  هه‌رێم کارده‌که‌ن و رێژه‌ى نه‌وتى هه‌نارده‌کراوى هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ و به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم له‌ بوودجه‌ى گشتى عێراق ده‌بێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌    حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانى گرتنه‌وه‌ى مووسڵ و به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوورى هه‌رێم ده‌که‌ن، که‌  هه‌ردوو هێز وه‌ک به‌شێک له‌ سیسته‌مى به‌رگرى عێراق هه‌ژمارکراون  .

 عه‌ممار شبلى  ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌به‌و پێیه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌شێکى زۆرى ناوچه‌کانى مووسڵى له‌ ده‌ستى چه‌کدارانى داعش رزگار کردووه‌. به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ له‌ گرتنه‌وه‌ى مووسڵ گرنگه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگییه‌کى ته‌واوى به‌غدا و هه‌ولێر له‌ئارادایه‌".


زۆرترین خوێندراو