راگه‌یه‌نراوێک له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه‌

4/26/2015 2:23:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز


وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار رایده‌گه‌یه‌نێ سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عیراق کۆده‌بنه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى بارودۆخى ئه‌منى پارێزگارى ئه‌نبارو روداوه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌رسار ده‌که‌ن.

خالید شوانى وته‌بێژى ره‌سمى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌ راگه‌یه‌نراوێکیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 26 ى نیسانى 2015 ، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  کۆبونه‌وه‌ى سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ ده‌کات، به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێکردن و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌بارى سیاسیى و ئه‌منیى وڵات، به‌تایبه‌ت گۆڕانکارییه‌ ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى ئه‌نبارو شه‌هیدبونى ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عیراق له‌کاتى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشى چه‌ته‌کانى داعشى تیرۆریست له‌ ناوچه‌ى (سه‌رسار)ى باکورى شارى فه‌لوجه‌.


زۆرترین خوێندراو